May 17, 2025 08:36 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

 

1-

بەکارهێنانی ئاشتیانەی یۆرانیومی پیتێندراو مافی یاسایی ئێرانە   

سەید عەباس عەراقچی  وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی ئاشتیانە مافی یاسایی گەلی ئێرانە و ئەم مافە جێگای دانوستانی نییە

 

2-

زیادبوونی شەھیدانی غەززە

 وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ١١٥ فەلەستینی دیکە شەهید و دەیان کەسیش بریندار بوون

 

. 3-

کوژرانی سەربازێکی زایۆنیستی لە قودسی داگیرکراو

  گەنجێکی فەلەستینی لە   قودسی داگیرکراو بە چەقۆ پەلاماری کردە سەر سەربازێکی  زایونی وکوشتی

 

. 4-

ئامادەیی نەتەوە یەکگرتووەکان  بۆیارمەتیدانی غەززە

فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: زیاتر لە ١٧١ هەزار تەن یارمەتیی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە بۆ ڕەوانە کردنیان بەرەو غەززە، ئێمەش چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە ئیسرائیل دەروازەکانی غەززە بکاتەوە.

 

5-

بەردەوامی جەنایەتەکانی گروپە چەکدارەکان لە سوریا

ئەو وێنانەی ئاشکرا کراون   بەردەوامیی ئەو جەنایەتگەلە دەردەخەن کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی پاڵپشتی کراوی جولانی  لە شارەکانی سوریا ئەنجامدراون وهەروەها فڕێ دانی   تەرمی کوژراوان لە دۆڵ و شاخەکان بە ئامانجی شاردنەوەی ئەو جەنایەتگەلە

 

. 6-

ڕەخنەی نوجەبا لە بانگهێشتی جۆلانی بۆ عێراق

عەلا حەسەن، نوێنەری بزووتنەوەی نوجەبای  عێراق لە لوبنان،  ڕەخنەی گرت لە بانگهێشتی جولانی  سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوریا،  بۆ سی و چوارەمین لوتکەی عەرەبی لە بەغدا، کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت،  و ئەو کارەی  بە هەڵە  زانی

 

. 7-

ئەنساروڵڵا: ڕووبەڕووی هەر گرژییەک دەبینەوە

محەممەد ئەلبەخیتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن، ڕایگەیاند کە گەلی یەمەن لە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی یان ئەمریکا ناترسن و دەشڵێت:  بە توندی وەڵامی هەر هەڕەشە و پەلامارێکی  دوژمن دەدەینەوە.