ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 17-05-2025/ غەریب ئابادی: پیتاندن هێڵی سووری ئێرانە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
غەریب ئابادی: پیتاندن هێڵی سووری ئێرانە
کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی جەختی کرد: مافی پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سووری ئێمەیە و هەر جۆرە وەستانی پیتاندنی یۆرانیۆم قبوڵ ناکەین
. 2-
پەلامارەکانی سوپای تیرۆر بۆ سەرغەززە جینوسایدە
ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان، درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی و پەلامارەکانی سەر غەززەی شەرمەزار کرد و بە پاکتاوکردنی ڕەگەزیی لەقەڵەم دا
. 3-
ڕەخنەی یونیسێف لە منداڵ کوژی ڕژێمی زایونی
یونیسێف بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژێمی زایونی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٤٥ منداڵی لە غەززە شەهید کردووە، ئەو تاوانانەی شەرمەزار کرد و داوای کۆتایی بەو تاوانانە کرد.
4-
پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە باشووری لوبنان
سەرچاوە هەواڵییەکانی لوبنان ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە بە هۆی پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە ڕێگای ئەبو ئەسواد لە باشووری لوبنان کەسێک شەهید کراوە
. 5-
هەڕەشەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر یەمەن بێ بایخە
. نەسرەدین عامر، جێگری بەرپرسی ئیدارەی ڕاگەیاندنی ئەنساروڵای یەمەن، جەختی لەوە کردەوە کە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی گەلی یەمەن هیچ بایخێکی نییە و ئێمە درێژە بە ەێرشەکانمان دژی ئەم ڕژێمە دەدەین
. 6-
ڕەخنەی ئەوروپا لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
ئەنتۆنیۆ کاستا، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، دۆخی کەرتی غەززەی بە "تراژێدیای مرۆیی" ناوبرد و ڕایگەیاند، یاسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بەوکەرتە "بە شێوەیەکی سیستماتیکی پێشێل دەکرێت"
. 7-
هەڵاتنی 10 زیندانیی لە زیندانی نیوئۆرلێئان
میدیاکانی ئەمریکا بە توندی ڕەخنەیان لە سیستەمی ئاسایشی وڵات گرتووە بەهۆی هەڵاتنی 10 زیندانی لە زیندانێکی نیو ئۆرلێئان و بەدواداچوونی بێ ئەنجامی پۆلیسی ئەو وڵاتە بۆ دەستگیرکردنیان.