ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 17-05-2025/ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی : کاربەدەستانی ئەمریکا لە دەسەڵات بۆ شەڕنانەوەکەڵک وەر دەگرن
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی : کاربەدەستانی ئەمریکا لە دەسەڵات بۆ شەڕنانەوەکەڵک وەر دەگرن
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ شەممە، لە دیدارێکدا لەگەڵ مامۆستایانی سەرانسەری وڵات، ڕەخنەی لە لێدوانی گاڵتەجاڕانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا گرت و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی ئەمریکا دەسەڵات بۆ شەڕنانەوە بەکاردەهێنێت.
2-
شەڕبە دژی داگیرکەران تا کۆتایی داگیرکاری بەردەوامە
جیهاد تەها وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی نەهامەتی بە خاڵێکی تاریکی مێژووی مرۆڤایەتی ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە شەڕ بە دژی داگیرکەران تا کۆتایی داگیرکاری بەردەوام دەبێت.
3-
زیادبوونی شەھیدانی غەززە
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥٣ فەلەستینی دیکە شەهید بوونە و ٤٥٦ کەسی دیکەش بریندار بوون و ژمارەی شەهیدان لە غەززە گەیشتە ٥٣ هەزار و ٢٧٢ کەس
. 4-
پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری
لوبنان سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، هەمارێکی کەلوپەلی تەندروستی و ژوورێکی ئامادەی لە شاری عەیتە ئەلشەعب لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد.
5-
شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی
سەرۆک کۆماری عێراق لە سی و چوارەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا، وێڕای ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و وتی: خۆڕاگری گەلی فەلەستین جێگای دەستخۆشییە
. 6-
زیاد بوونی ژمارەی شەهیدانی یەمەن
سەرچاوە هەواڵییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند کە ژمارەی شەهیدان و بریندارانی پەلاماری فڕۆکەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دوو بەندەری سەلیف و حودەیدەی یەمەن گەیشتووەتە 12 کەس.