May 18, 2025 08:37 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

ژماری شەهیدانی خانیونس هەڵکشا بۆ ٣٦ کەس

ژێدەرە نەخۆشخانەییەکان ڕایانگەیاند ژماری شەهیدانی پەلاماری ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر خێوەتی ئاوارە فەلەستینییەکان و ماڵێکیش لە گەڕيکی مەواسیی خانیونس هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە بۆ ٣٦ کەس زیادی کردووە. 

2
یەمەن فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنی دایە بەر هێرش

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنی لە یافای داگیرکراو بە ٢ مووشەکی بالیستیک پێکاوە.

3

دەستپێبوونی کۆڕی وتووێژی تاران

کۆڕی وتوێژی تاران ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ کاربەدەستی باڵای دیپلۆماتیک لە تاران کاری خۆی دەست پێکرد. ئەم کۆبوونەوە ناوچەییە کە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی سیاسیی نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕێوە دەچێت، شیکردنەوەی دەستپێشخەری لە ناوچەکە و دیاریکردنی فەکتەرەکانی باشتر کردنی نەزم و دیسیپلینی ناوچەیی کردووە بە تەوەرەی باس و وتووێژەکانی. 

4
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران

نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداری لە کۆڕی وتووێژی تاران شەوی ڕابردوو سەردانی ئێرانی کردووە. 

5

موقتەدا سەدر: دژ بە ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ئیسراییل بن

سەید موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق دوێنێ لە پەیامێکدا داوای لە سەرانی وڵاتانی عەرەبی کرد لە هەر بارودۆخێکدا یەکدەنگ و یەکپارچە دژ بە ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بن و پشتیوانی بکەن لە برایانی خۆیان لە غەززە، لوبنان و یەمەن. 

6
پوتین و ترەمپ لە ڕۆژانی داهاتوودا پێکەوە قسە دەکەن

وتەبێژی کۆشکی کرێملین پێی داگرت کە هەنگاوە بەراییەکان بۆ پێوەندی تەلەفۆنی نێوان ڤیلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا خەریکە هەڵدەگێردرێت.