ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 18-05-2025/ بۆردومانکرانی ٦٨ بنکەی دابەشکردنی خۆراک
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
بۆردومانکرانی ٦٨ بنکەی دابەشکردنی خۆراک
ناوەندی میدیایی حکومەتی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ژمارەی بنکەکانی دابەشکەری خۆراک کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە پەلامار دراون گەیشتۆتە 68 بنکە، کە بەشێکە لە سیاسەتی پلانبۆداڕێژراوی زایۆنییەکان بۆ برسێتیدان بە خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە.
2
ئەنساروڵڵا: عەرەبەکان قسە دەکەن، ئێمە تەقە دەکەین
نەسرەدین عامر جێگری سەرۆکی دەستەی میدیایی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: زایۆنییەکان دەنگی کۆبوونەوەی سەرانی عەرەبیان نەبیست و هیچ بایەخێکیشی نەبوو بۆیان، بەڵام ئێستا دەنگێک دەبیسترێ کە ئاشنایە بۆیان، تەقینەوەگەلێک لە ناخی خاکی فەلەستینی داگیرکراودا.
3
خۆپیشاندانی دەیان هەزار کەسی لە لەندەن لە ساڵڕۆژی داگیرکرانی فەلەستیندا
شاری لەندەنی پایتەختی ئینگلیز بووە بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆ هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ گەلی فەلەستین لە غەززە و دژایەتی کردنی ژینۆسایدی ڕژێمی داگیرکەر لەم ناوچەیە و نەیارەتی کردنی هەنگاوی حکومەتی ئینگلیز بۆ تەیارکردنی ئەم ڕژێمە بە چەکی کاولکەر.
4
شەهیدانی خزمەت لە ڕێگای دادگەریدا شەهید بوون
مەسعود پزشکیان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی دیپلۆماسیی خۆڕاگری و ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی خۆڕاگری ڕایگەیاند: شەهیدانی خزمەت گیانی خۆیان لە پێناو خزمەتکردنی خەڵک و بۆ دامەزراندنی داد و دادگەری لە دەستدا و خەڵکی ئێران و موسڵمانانی جیهانیان تووشی خەم و پەژارێکی قووڵ کرد.
5
دیداری بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان لەگەڵ عەراقچی لە تاران
ئەمیرخان موتتەقی بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان لە سەفەری بۆ تاران لەگەڵ سەیدعەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دیداری کرد.
6
ترەمپ خوازیاری دیداری خێرا لەگەڵ پوتینە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا باسی سووربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکای کردووە لەسەر بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی خێرا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا و پێی داگرت کە ئەم دیدارە دەتوانێ ڕێگاچارەیەک بێت بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی شەڕی ئۆکراین.