ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 18-05-2025/ بێدەنگیی جیهانی بەرامبەر بە کارەساتی غەززە ترسناکە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
بێدەنگیی جیهانی بەرامبەر بە کارەساتی غەززە ترسناکە
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە کۆڕی وتووێژەکانی تاراندا وتی: دەسترێژی و جەنایەتەکانی ڕۆژانەی زایۆنییەکان لە غەززە بەردەوامە، ئەو جەنایەتانەی کە بێگومان دەتوانین بە نموونەیەکی زەق و کەموێنەی ژینۆسایدی دابنێین.
2
کوردستانی عێراق هەرگیز مەترسی نابێت لەسەر ئێران
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ لە کۆڕی وتووێژەکانی تاراندا بە ئاماژە بەوەی کە عێراق دەتوانێت لە داهاتووی ناوچەکەدا ڕۆڵێکی گرینگ بگێڕێت، جەختیشی کردەوە ڕێگا نادەین هەرێمی کوردستانی عێراق ببێتە مەترسییەک لەسەر دراوسێکانمان بە تایبەت ئێران.
3
ڕژێمی زایۆنی ڕێگایەکیتری جگە لە دانوستان لە بەردەمدا نییە
ڕۆژنامەی عیبریزمانی یەدیعۆت ئاحارۆنۆت بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی باڵای سەربازی نووسی: ئەگەر مەبەستمانە دەستبەسەرکراوەکانمان لە غەززە بە زیندوویی بگەڕێنینەوە هیچ ڕێگایەکمان لەبەردەمدا نییە، دانوستان لەگەڵ حەماس و ڕێککەوتن لەگەڵ ئەم بزووتنەوەیە نەبێت.
4
شێخ نەعیم قاسم: فەلەستین لە دڵی شەهید ڕەییسیدا بوو
شێخ نەعیم قاسم بەڕێوەبەری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهید بوونی سەید ئیبراهیم ڕەییسی بە ئاماژە بەوەی کە فەلەستین لە دڵی شەهید ڕەییسیدا بوو، وتی: ئەم شەهیدە کەسایەتییەکی گەورەی هەبوو کە بووە هۆی ئەوەی بە پۆست و پلەی گرنگ و هەستیار نەگۆڕدرێت.
5
ناڕەزامەندیی عەلەوییەکان لە لیژنەی ڕاستیدۆزی پێکهاتوو لە لایەن دیمەشقەوە
وتەبێژی ئەنجومەنی باڵایی عەلەوییەکانی سووریا و دیاسپۆرا بە ڕەخنە لە لیژنەی ڕاستیدۆزی حکومەتی ڕاگوزەری دیمەشق، ئەم ناوەندەی بڕواپێنەکراو و هەروەها بە دوور لە بێلایەنی زانی و پێکهاتنی بە هەوڵێک زانی لە پێناو شاردنەوەی ژینۆسایدەکان و کات بە فیڕۆدان.