May 19, 2025 08:37 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

١.

پزشکیان: ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا بێ زۆربێژیی، مومکینە

"مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران وتی: گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا، مومکینە بەڵام هاتنەدی ئەو مەبەستە، گرێدراوی مەرجێکی بنەڕەتییەو و ئەویش ئەوەیە کە، لایەنی ئەمریکی خۆببوێرێ لە گرتنەبەری سیاسەتی سەپاندن و زۆربێژیی چونکە ئێمە بەهیچ لەونێک پێملی زۆرداریی نابین.

 

٢.

شەهیدبوونی١٥١فەلەستینی لە کەرتی غەززە

سوپای رژیمی زایۆنی لەهەوڵی قەڵاچۆی خەڵکی سیڤیلە لە غەززە. سەرچاوە فەلەستینیەکان دەڵێن، تەنیا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، چەکدارانی زایۆنی لە هەڵمەتێکی بەرفراوان لە ناوچە جیاجیاکانی غەززە لانیکەم ١٥١ کەسی سیڤیلیان شەهید کردووە.

 

٣.

حەماس، ڕێککەوتن لەسەر ئازادکرانی گیراوانی زایۆنی ڕەت کردەوە

"سامی ئەبووزوهری" یەک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە کە گوایە حەماس ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەگەڵ ئازادکرانی ٧ بۆ ٩ گیراوی زایۆنی لەبری ئاگربڕ و ئازادکرانی دیلە فەلەستینیەکان.

 

٤.

سکاڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کارەبای ٢٤ کاتژمێریی

پاش بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی تارەفەی کارەبا لە پرۆژەی ٢٤ کاتژمێریی، "عومەر گوڵپی" لە نوێنەرانی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ ئەو کارە دژ بە دەستور و بەرژەوەندیی گشتییەو بەزوویی سکاڵایەکی فەرمیی لە دادگەی فیدراڵ تۆمار دەکا.

 

٥.

تەقینەوە لە دێرەزوور و شەڕ وپێکدادان لە باشوری سوریا

سەرچاوە سوریەکان هەواڵی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە دێرەزووری سوریاو کوژرانی سێ کەس لە هێزەکانی جۆلانی و شەڕ و پێکدادانی قورس لە باشوری ئەو وڵاتەیان بڵاو کردەوە.