May 19, 2025 10:42 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

شەهیدبوونی١٤٨کەسی دیکە لە غەززە

رژیمی زایۆنی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ-وە پەلامارگەلێکی بەرفراوانی بۆسەر نەخۆشخانەو ناوەندە پزشکییەکانی غەززە دەس پێ کردووەو لە بۆردومانی نەخۆشخانەی ئەندۆنزیا، ناوەندی پزشکیی" ناسر" لە شاری خان یونس، نزیک بە ١٤٨ فەلەستینی دیکەی شەهید کرد.

 

2

حەمدان: پلان و سێناریۆ لەسەر ئاگربڕ مسۆگەربووە

"ئوسامە حەمدان" لە ڕێبەرانی حەماس پێی داگرت: هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە لەسەر ئاگربڕ لەگەڵ داگیرکەرانداو دانوستانەکان لەسەر ئاگربڕ، چڕبوونەوەو هەروەها ئازادکرانی دیلکراوان و گیراوان و پاشان دانوستانەکان، بەرەو ڕێککەوتنی بەتەواوەتی دەچێتەپێش. سێناریۆ و بیرۆکەی بنەڕەتی مسۆگەربووە بەڵام ڕێککەوتنی یەکجاریی نەکراوە.

 

3

ئێران، ئیدیعای کۆمکاری عەرەبی ڕەت کردەوە

"ئیسماعیل بەقایی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئیدیعا باسکراوەکانی نێو بەیاننامەی کۆتایی جڤینی سەرۆکانی کۆمکاری عەرەب لە بەغدا سەبارەت بە دوورگە سێیانییە ئێرانییەکەی تونبی گەورەو تونبی بچووک و ئەبوومووسای بەتەواوەتی بەڕەت کراوە زانی.

 

4

سەفەری ترەمپ بۆ ناوچە، بۆ تاڵانی سامان بوو

"محەممەد عەلی حوسی" ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وێڕای ڕەخنەگرتنی توند لە پەیوەندییە دراڤییەکانی وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس لەگەڵ ئەمریکا، وتی: ئامانجی سەردانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ ناوچە، باج وەرگرتن و دەستداگرتن بەسەر سەرچاوەو سامانەکانی ئەو وڵاتانەیە.

 

5

شارەوانی بوخارێست بوو بە سەرۆک کۆمار

بەربژێری لایەنگری یەکێتی ئوروپا لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی رۆمانیا، سەرکەوتنی بەدەست هێنا. شارەوانی لایەنگری یەکێتی ئوروپا لە بوخارێست، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی رۆمانیا توانی وەپێش بەربژێری خەنیمی، بکەوێ و سەرکەوتن بەدەست بێنێ.