ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 19-05-2025/ لیژنەی دارایی لهبارهی قهیرانی موچه: مهترسیی نیه
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
١.
لیژنەی دارایی لهبارهی قهیرانی موچه: مهترسیی نیه
"حسێن مۆنس"، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندوه، "حکومەت چەند بژاردەیەکی لەبەردەمدایە و توانای تێپەڕاندنی هەر قەیرانێکی ئێستای هەیە، دۆخی ئێستا جێگەی نیگەرانی نییە، پرسی موچەش ڕوبهڕوی هیچ پەککەوتنێک نابێتهوه".
2
٤٠جار پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر خان یونس
سوپای رژیمی زایۆنی لە چەند کاتژمێری ڕابردووی ئەمڕۆدا زیاتر لە چل جار هێرشی کردتەسەر نەخۆشخانە و کەمپی ئاوارەکانی شاری خان یونس.
لە هێرشەکانی دوێشەو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆی رژیمی زایۆنی بۆسەر خان یونس، بە دەیان فەلەستینی دیکە شەهیدو بریندار بوون.
3
ناڕەزایەتیی عەلەوییەکانی سوریا بەرامبەر تاوانکارییەکانی رژیمی جۆلانی
عەلەوییەکانی سوریا ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر خەمساردیی رژیمی جۆلانی لەحاند تاوانکارییەکانی ئەم دواییەی ئەو رژیمە.
ئەنجومەنی باڵای عەلەوییەکانی سوریا ڕایگەیاند، هەوڵی رژیمی جۆلانی بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی ئینتیقالی بۆ تاووتوێی کردەکانی حکومەتی پێشووی سوریا بێ لێکدانەوەی تاوانکارییەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی سەربە جۆلانی دژی عەلەویی و دروزییەکان، پەسەند کراو نیە.
4
پاکستان بۆ هیند: نە ئێمە فەلەستینین و نە ئێوەش ئیسرائیل
سەرباری ئاگربڕی نێوان پاکستان و هیندستان، لێدوانی توندو هەڵوێست گرتنیان دژی یەکتری هەروا بەردەوامە. وتەبێژی سوپای پاکستان ڕوو لە هیند، وشداریی دا لەمەڕ هەرچەشنە هێرشێکی تازەو وتی: نە پاکستان، فەلەستینەو نە هیندیش ئیسرائیل بۆیە ئێمە هەرگیز پێملی زاڵێتی نابین.
5
گیانلەدەستدانی٢٥ئەمریکی بەهۆی باهۆزەوە
پاش ڕوودانی باهۆزێکی قورس لە چەند ئەیالەتی ئەمریکا زیاتر لە٢٥کەس گیانیان لەدەستداو کارەبای ژمارێک لە هاووڵاتیانی ئەو ئەیالەتانە، بڕا.