May 20, 2025 10:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

پارێزگارانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە سنە

پارێزگارانی ٤ پارێزگای هەولێر، هەڵەبجە، دهۆک و سلێمانی بۆ کۆبوونەوەیەکی دوو ڕۆژە بەناوی کۆبوونەوەی سنە، چەند کاتژمێر لەمەوبەر گەیشتنە فڕۆکەخانەی سنە و لەلایەن کاربەدەستانی باڵای پارێزگای کوردستانەوە پێشوازیان لێکرا.

2
ڕێبەری شۆڕش: ئێران ئیزن لە کەس وەرناگرێ

مەقامی مەزنی ڕێبەری لە ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی شەهید ئیبراهیم ڕەیسی بە وشداریدان بە لایەنی ئەمریکایی فەرمووی: "هەوڵ بدەن هەڵیت و پەڵیت نەڵێن، ئەوەی کە بڵێن ڕێگای پیتاندن بە ئێران نادەین، ئەوە ئیتر هەڵیت و پەڵیتە، کۆماری ئیسلامی ئێران چاوەڕێی ئیزن وەرگرتن لەم و لەو نییە. 

3

هەڵمەتی گوردانەکانی قودس لە خانیونس

لقی سەربازی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی کرد لە ڕۆژهەڵاتی خانیونس. 

4

دۆزینەوەی حەشارگەی تازەی داعش لە ڕۆژاوای عێراق

هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئاراستەی دامەزراندنی ئاسایش لە پارێزگای ئەنبار و پێشگری بە پەلامارەکانی پاشماوەکانی داعش چەند حەشارگەیەکی ئەم گرووپە تیرۆریستییەیان دۆزییەوە.

5
بەردەوامیی گرتنەکانی هاوپێوەند بە گەندەڵی دراویی ئیمامئۆغڵوو

دادستێنی گشتیی ئەستەموڵ لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی بەرتیل وەرگرتن و گەندەڵی دراوی لە شارەداریی ئەستەموڵدا بڕیاری گرتنی بۆ ٢٢ کەس دەرکرد. 

6

ترەمپ: بایکۆتەکانی دژ بە ڕووسیا تووندتر ناکرێنەوە

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێراندا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە لەبەر گونجاوبوونی چارەسەرکرانی کێشەی ئۆکراین، بایکۆتەکانی سەر ڕووسیا تووندتر نابنەوە.