ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 20-05-2025/ ژمارەی شەهیدانی پەیامنێری غەززە هەڵکشا بۆ ٢١٩ کەس
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
ژمارەی شەهیدانی پەیامنێری غەززە هەڵکشا بۆ ٢١٩ کەس
ناوەندی میدیایی حکومەتی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی پەیامنێر لەم کەرتە گەیشتووەتە ٢١٩ کەس، کە دواهەمینیان شەهیدان عەبدولڕەحمان عەبادەلە و فاتمە حەسوونە بوون.
2
عەراقچی: هەڵوێستی نائاوەزمەندانە بە ئەمریکاییەکانەوە دەبینین
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە وتەکانی ڕێبەری شۆڕش لە وەڵامی قسەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی لەبارەی مافی پیتاندنی ئێران، وتی: ئەمڕۆ مەقامی مەزنی ڕێبەری هەموو شتێکی یەکلا کردەوە. ڕێبەری شۆڕش ئەمڕۆ سەبارەت بە دانوستانەکان فەرمووی: ئێران بۆ پیتاندن چاوەڕێی ئیزن وەرگرتن لە کەس نابێ."
3
دیداری دەم پارتی لەگەڵ جەهەپە و پارتی ئایندە
شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە نیازە بۆ تاوتوێکردنی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و ناوچە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە و قۆناغی دوای دوازدەهەمین کۆنگرەی پەکەکە، سەردانی ژمارەیەک پارتی سیاسی بکات.
4
فەرەنسا وڵاتی فەلەستین بە ڕەسمییەت دەناسێ
ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، بە شەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی ئیسراییل لەبەر ئەو ڕەوشە کارەساتبارەی کە لە غەززە وەڕێیخستووە، وتی: پاریس بەنیازە ڕەوایەتی ببەخشێت بە بوونی وڵاتی فەلەستین.
5
وشداری ئەمریکا لەحاند بەکەمدانانی تواناکانی ئەنساروڵڵا
هێزی دەریایی ئەمریکا وشداریدا لەحاند بەکەمدانانی تواناکانی ئەنساروڵڵای یەمەن و ئەم بزووتنەوەیەی بە مەترسییەکی ڕاستینە زانی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
6
دەرکرانی ٦٠٠ فەرمانبەری دەنگی ئەمریکا
گوڤاری ئەمریکایی پۆلیتیکۆ ئاشکرای کردووە کە دەنگی ئەمریکا، واتە ڕێکخراوی ڕادیۆ دەوڵەتییەکانی ئەم وڵاتە، بە هۆی گوشارەکانی حکومەتی ترەمپەوە ئاگادارینامەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بۆ ٦٠٠ کەس لە کارمەندەکانی دەرکردووە.