ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 21-05-2025/ جەختی عەراقچی لەسەر یەکڕیزی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
جەختی عەراقچی لەسەر یەکڕیزی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا
وه زیری دەرەوەی ئێران بە جەخت کردن له سه ڕ پێویستی یه کگرتوویی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا وتی: داهاتووی ئه و وڵاتانه له پێتەختە بیانییەکان دیاری ناکرێت، بەڵکوو لە لایەن نەتەوەکانی ناوچەوە دیاری دەکرێت
2-
زیادبوونی شەھیدانی غەززە
وەزارەتی تەندرووستی کەرتی غەززە ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٧ فەلەستینی دیکە بۆ وێنە ٩ منداڵ شەهید بوونە و ٢٩٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
3-
غەززە ڕۆژانە پێویستی بە 600 لوری یارمەتی هەیە
ئیناس حەمدان، بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەزگای فریاگوزاری فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند: خەڵکی غەززە ڕۆژانە پێویستیان بە ٦٠٠ بارهەڵگر یارمەتی مرۆیی هەیە
4-
یەمەنییەکان بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی خەڵکی غەززە
محەممەد ئەلفاەرح ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەنسارڵای یەمەن ڕایگەیاند کە پشتیوانیی یەمەنەکان بۆ خەڵکی غەززە بەردەوامە و ئەم پشتیوانیە ئیرادەی گەلەکەمان نیشان دەدات بۆ بەرگریکردن لە خواستەکانی فەلەستین
5-
پێویستی کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق
هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا پێشوازی لە ڕێککەوتنی تورکیا لەگەڵ پەکەکە کرد و داوای لە تورکیا کرد کۆتایی بە ئامادەبوونی سەربازی خۆی لەسەر خاکی عێراق بهێنێت
6-
پێویستی تێپەڕ بوونی تورکیا لە سیاسەتە ئەمنییەکان
تولای حاتەم ئۆغولاری، سەرۆکی پارتی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا کاتی ئەوەیە حکومەتی تورکیا لە سیاسەتە ئەمنییەکان تێپەڕێت و ئاشتییەکی شەرەفمەندانە لە سەرتاسەری تورکیا دەستپێبکات.