May 21, 2025 10:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1- 

ئیرەوانی :ڕژێمی زایۆنی هۆکاری ناسەقامگیری لە دەریای سوورە

ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ڕیشەی ناسەقامگیری لە دەریای سووردا تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانی ئەمریکا لەم ڕژێمەیە

2-

هۆشداری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە غەززە

مەروان ئەلحەمس، بەرپرسی نەخۆشخانە مەیدانییەکانی کەرتی غەززە، جەختی لەسەر بەردەوامی برسێتی لە غەززە کرد بە هۆی گەمارۆدانی بەردەوامی ناوچەکە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە  هۆشداری دا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان لە ناوچەکە .

3- 

پێویستی غەززە بە یارمەتی مرۆیی

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئێستاکە  دوای ١١ هەفتە  لە  گەمارۆی غەززە لە لایەن  ئیسرائیلەوە ، خەڵکی غەززە پێویستیان بە  یارمەتی زیاترە

 4-

  زەبری خۆڕاگری لە  سوپای تیرۆرلە خان یونس

سرایا ئەلقودس، لقی سەربازی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، ڕایگەیاند کە تانکێکی مێرکاڤای ڕژێمی زایونی لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە زایۆنیستێک کوژراوە.

5-

هێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر شاری سورلە لوبنان

لە ئەنجامی پەلاماری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی  ڕژێمی زایونی بۆ سەر ماتۆڕسکیلێتێک لە ناوچەی سور لە باشووری لوبنان، لێخوڕی ماتۆڕسیکێتەکە  شەهید و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون کە دوو منداڵیان تێدایە

6-

کۆبوونەوەی پارێزگاری کوردستان لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان

لە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی پارێزگاری کوردستان و پارێزگارەکانی هەولێر، دۆهۆک، هەڵەبجە، و سلێمانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگاری سنووری ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق، جەخت لەسەر پتەوکردنی هاریکاری ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتی کرایەوە