جەختکردنی مۆسکۆ لەسەر بەڕێکردنی شاندی ڕێکخراوی قەدەخەی چەک و چۆلی کیمیاوی بۆ سوریا
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا جارێکی تر خوازیاری بەڕێکرانی لیژنەی ڕێکخراوی قەدەخەی چەکی کیمیاوی بۆ سوریا بوو .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیتارتاس،"ماریا زاخارۆڤا" وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەڕاشکاوی وتی: دەرئەنجامی لیکۆڵینەوەکان لە بارەی پەلامارە کیمیاوییەکانی ئیدعا لە سەر کراو لە سوریا ناتوانێ تەنیا بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و ویبلاگ نووسەکان بێت بەڵکوو دەبێ لیژنەیەک لە ڕێکخراوی قەدەخەی چەکی کیمیاوی لەم بوارە دا خەریکی لێکۆڵینەوەی مەیدانی بێت .
زاخارۆڤا وتیشی: ڕێکخراوی قەدەخەی چەک و چۆلی کیمیاوی ڕێکار گەلێکی تایبەتی بۆ کۆنترۆلی چەکی کیمیاوی لە سوریا و ڕاگواستنەوەی ئەوان بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە دا بەدی هێناوە کەوابوو زانیارییەکانی کارناسەکانی ئەم ڕیکخراوەیە لە ەئنجامی لیکۆلینەوەکان، جێ متمانەترە لە چاو ئەو ڕاپۆرتانە کە لە ڕێگای دوورەوە دەستدەکەون.
ئەمریکا و لاگرانی ڕۆژئاوایی و عەرەبی ئەو پەلاماری کیمیاوی گوماناوی چوارەمی ئاپریل بۆ سەر ناوچەی " خان شیخون" پاڵئەدەن بە دەوڵەتی سوریا بەڵام دیمەشق بە برشتانە ئەو بابەتەی ڕەتکردۆتەوە .