جەختکردنی مۆسکۆ لەسەر بەڕێکردنی شاندی ڕێکخراوی قەدەخەی چەک و چۆلی کیمیاوی بۆ سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i293668-جەختکردنی_مۆسکۆ_لەسەر_بەڕێکردنی_شاندی_ڕێکخراوی_قەدەخەی_چەک_و_چۆلی_کیمیاوی_بۆ_سوریا
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا جارێکی تر خوازیاری بەڕێکرانی لیژنەی ڕێکخراوی قەدەخەی چەکی کیمیاوی بۆ سوریا بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2017 10:02 Asia/Tehran
  • جەختکردنی مۆسکۆ لەسەر بەڕێکردنی شاندی ڕێکخراوی قەدەخەی چەک و چۆلی کیمیاوی بۆ سوریا

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا جارێکی تر خوازیاری بەڕێکرانی لیژنەی ڕێکخراوی قەدەخەی چەکی کیمیاوی بۆ سوریا بوو .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری  ئیتارتاس،"ماریا زاخارۆڤا" وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەڕاشکاوی وتی: دەرئەنجامی  لیکۆڵینەوەکان لە بارەی پەلامارە کیمیاوییەکانی ئیدعا لە سەر کراو لە سوریا ناتوانێ تەنیا بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و ویبلاگ نووسەکان بێت بەڵکوو دەبێ لیژنەیەک لە ڕێکخراوی قەدەخەی چەکی کیمیاوی لەم بوارە دا خەریکی لێکۆڵینەوەی مەیدانی بێت .

زاخارۆڤا وتیشی: ڕێکخراوی قەدەخەی چەک و چۆلی کیمیاوی ڕێکار گەلێکی تایبەتی بۆ کۆنترۆلی چەکی کیمیاوی لە سوریا و ڕاگواستنەوەی ئەوان بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە دا بەدی هێناوە کەوابوو زانیارییەکانی کارناسەکانی ئەم ڕیکخراوەیە لە ەئنجامی لیکۆلینەوەکان، جێ متمانەترە لە چاو ئەو ڕاپۆرتانە کە لە ڕێگای دوورەوە دەستدەکەون.

ئەمریکا و لاگرانی ڕۆژئاوایی و عەرەبی ئەو پەلاماری کیمیاوی گوماناوی چوارەمی ئاپریل بۆ سەر ناوچەی " خان شیخون" پاڵئەدەن بە دەوڵەتی سوریا بەڵام دیمەشق بە برشتانە ئەو بابەتەی ڕەتکردۆتەوە .