پێشڕەوی ئەرتەشی سووریا لە هەمبەر تێڕۆڕیستان لە ڕەقە
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی سووریا ڕۆژی پێنجشەمە بنکەی تاقمەکانی تێڕۆڕیستی داعش لە ڕۆژئاوای شاری ڕەقەیان لە باکووری ئەو وڵاتە کردە پەلامار .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی سەدا و سیما و بە گێڕانەوە لە مێدیا سووریاییەکانپەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی سووریا هاوکات لە گەڵ هەوڵی نەیارانی چەکداری لاگری ئەمریکا بۆ سەندنەوەی شاری ڕەقە وەک سەڕەکیترین بنکەی داعش لە سووریا لە چنگی داعش ڕزگار کراوە . ڕامی عەدولڕەحمان بەڕێوە بەری گرووپی ناسراو بە چاودێری مافی مڕوڤی سووریا جێگیر لە لەندەن پێشتر ڕایگەیاندبوو هێزەکانی ئەرتەشی سووریا یەکەم جار دوای ساڵێک لە حەڵەبەوە گەیشتە پارێزگای ڕەقە . هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لە کۆتایی تێکهەڵچوونەکانی لە گەڵ داعش ڕووی دا توانیان ڕۆژی سێشەمەی ڕابردوو گوندەکانی خربە موحسێن و خربە ئەلسەبەع لە ڕۆژئاوای پارێزگای ڕەقەیان کونتڕوڵ کردووە حەڵەب لە ڕۆژئاوای ڕەقە دایە کە ساڵی ڕابردوو لە چنگی تێڕۆڕیستان ڕزگار کرا .