سوپای سوریا گەیشتە سنووری ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i294704-سوپای_سوریا_گەیشتە_سنووری_ئێراق
سوپای سوریا لە درێژەی پاکتاو کردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لە تیرۆریستان، خۆی گەیاندووەتە سنوورەکانی هاوبەش لەگەڵ ئێراق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2017 03:18 Asia/Tehran
  • سوپای سوریا گەیشتە سنووری ئێراق

سوپای سوریا لە درێژەی پاکتاو کردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لە تیرۆریستان، خۆی گەیاندووەتە سنوورەکانی هاوبەش لەگەڵ ئێراق .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  سەرچاوەکانی مەیدانیی ڕۆژی  هەینی ڕایانگەیاند  ، یەکەمین یەکەی  سوپای سوریا بە پێی  پشتیوانیی هێزی خۆڕاگری گەیشتوونەتە سنووری ئێراق لە باکووری ڕۆژهەڵاتی  بوارگەی سنووریی تەنف   لە سەر ڕێگەی  جاددەی  دیمەشق - بەغدا.

هێزی حەشدی شەعبیی ئێراقیش لە لایەکی دیکەی سنوورەوە لە پارێزگەی ئەنبار خۆیان گەیاندووەتە سنووری سوریا .

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکی بەرلەمە  دووجار لە هەژدەی مانگی مەی  و شەشمی ژووئەن  هێزی سوریایان لەم ناوچەیە دابووە بەر پەلامار .

تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە پێی داکۆکی ماڵی وسەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە لە وان عەرەبستان  بە پەلامار کردنەسەر ئێراق و سوریا بەشگەلێکی  ئەم  دوو وڵاتەیان داگیر کردووە و تاوانکاری زۆریان ئەنجام داوەه

لەوکاتەوە تائێستا هێزی سوری و ئێراقی  زۆرێک لە ناوچە داگیرکراوەکانیان ئازاد کردووە.