وشداریدان لەمەڕ کەڵک وەرگرتنی هاوپەیمانی ئەمریکی لە سەربازانی منداڵ لە سوریا
چاودێری مافی مرۆڤ داوای کرد لە هێزە هاوپەیمانە ئەمریکییەکانی بەناو دژەداعش لە سوریا ، لە منداڵان وەک سەرباز بۆ سەندنەوەی شاری ڕەققە کەڵک وەرنەگرن.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، چاودێری مافی مرۆڤ ڕۆژی سێ شەممە لەبەیاننامەیەکدا پێی داگرت؛ ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لە سوریا دەبێ ڕێزبگرن لە مافی مرۆڤ و مافی کەسانێک کە تێوەگلاوی شەڕ بوون.
بەقسەی لاما فکیە یاریدەری سەرۆکی چاودێری مافی مرۆڤ بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکاو ژمارێک لە هاوپەیمانەکانی لە ڕابردوودا لە منداڵان بۆ ئامانجی سەربازی کەڵکیان وەرگرتووە.
ئەو دەزگە جێگیرە لە نیۆیۆرک لە بەیاننامەکەی جەختی کرد لەسەر پێویستی پاراستنی گیانی کەسانی سیڤیل لە شەڕی دژ بەداعش و داوای لە ئەمریکا کرد، وێڕای هێنانەدی ڕێگایەکی هێمن بۆگواستنەوەی ئاوارەکان، هەوڵدان بۆ هەڵگرتنەوەی مین لەو ریگایە، چڕبکاتەوە.
چاودێری مافی مرۆڤ هەروەها وشداری بەئەمریکا دا لەمەڕ کردنەئامانجی کەسانی سیڤیلی سوری لە پەلامارە ئاسمانییەکاندا.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەمریکا بەجاران کەسانی سیڤیل و مەدەنیی سورییان داوەتە بەرپەلامار کە لە یەکێک لەو بۆردومانانە، ئاواییەکانی بارودەو دبسی عەفنان لەڕۆژاوای ڕەققەیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە ١٨ کەسی سیڤیل کوژران.