لابرانی بنکەکانی پشکنین لە لازقییەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i297918-لابرانی_بنکەکانی_پشکنین_لە_لازقییەی_سوریا
کەناڵی ئەلعالەم ڕاپۆرتی دا کە دوا بە دوای کردەوەکانی سوپای سوریا لەمەڕ دامەزراندنی ئاسایش و هێوری لە پارێزگای لازقییە( رۆژئاوای سوریا) و دابینی ئاسایشی شارومەندان، فەرمانی لابردنی ژمارێک لە بنکەکانی پشکنینی سوپا لەو شارە، دەرکراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 01, 2017 08:37 Asia/Tehran

کەناڵی ئەلعالەم ڕاپۆرتی دا کە دوا بە دوای کردەوەکانی سوپای سوریا لەمەڕ دامەزراندنی ئاسایش و هێوری لە پارێزگای لازقییە( رۆژئاوای سوریا) و دابینی ئاسایشی شارومەندان، فەرمانی لابردنی ژمارێک لە بنکەکانی پشکنینی سوپا لەو شارە، دەرکراوە.

دوا بە دوای دامەزراندنی ئاسایش لە لازقییە، دانیشتووانی ئەو شارە لە ڕۆڵی سوپای سوریا و هێزەکانی سەقامگیر لە بنکەکانی پشکنین لە مەڕ دابینی ئاسایشی خەڵک ، ڕێزی گرت.

ئاسایش، هیوری و ڕزگاری لە چنگ ترۆریسم، دروشمی قۆناخی ئێستایە لە سوریا و لابرانیی بنکە کانیی پشکنین لە ناوەوەی شارەکان، کردەوەیەکە لە ڕێبازی سەرکەوتن دا کە سوپای سوریا و هێزەکانی هاوپەیمان ئەویان بەمەبەستی هەوڵ دان بۆ هاتنە دی ئەو لە هەموو ناوچەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە . سوپای سوریا وهاوپەیمانەکانی جاددەی ئەلرەسافە-ئەسەریایان بە تەواوەتی ئازاد کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی تەلەفەزیۆنی ئەلعالەم ، هێزەکانی سوپای سووریا وهاوپەیمانەکانیی هەموو ناوچە داگریکراوەکان لە لایەن تاقمی ترۆریستی داعش یان لە درێژایی ئەلرەسافە لە باشووری ئەلڕەققە تا گەرەکی ئەسریا لە ڕۆژهەڵاتی حەماە ئازاد کردووە و دوایین شۆینی کۆبوونەوەی ترۆریستان لەم ناوچەگەلە دا لەناو بردووە.