پەیوەس بوونی دڵخوازانەی لاوانی حەڵەب بە سوپای سووریا وە
کاربەدەستانی سووری لەشاری حەڵەب لە پەێوەست بوونی ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی ئەم شارە بە سوپای سووریا هەواڵیان دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا ، کاربەدەستانی خۆجیی ڕایانگەیاند ، لەکاتی کۆتایی هەڵمەتی ئازاد کرانی حەڵەب لە ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستاکە سەدان گەنجی سووری لەم شارە چوونەتەڕیزی یەکەکانی سوپای سووریا . بە قسەی کاربەدەستانی سووریا ، ئەم لاوە داوتەلەبانە چوونەتە ڕیزی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە، هەتا لە ئازاد کرانی سووریا لەچنگ ترۆریستەکان وخێرایی دان بە ڕەوتی ئاشتی وگەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی بەشداربن. شاری حەڵەبی سووریا دوای چەندین مانگ بەرەنگاری هێزەکانی ئەم وڵاتە ، دێسەمبەری دووهەزارو شازدە لە ژێر داگیر کاری ترۆریستەکان ئازاد کرا. هەواڵیکی تر ئەمەیە کە ، یەکەمین قۆناخ لە ئاڵووێری تەرمی کوژراوان لەنێوان سوپای سووریا وترۆریستەکان لە پرێزگەی دەرعا کۆتایی پێ هات. تاقمی ترۆریستی جیش ئەلفەتح ڕایگەیاند : لەم قۆناخە یازدە تەرمی ترۆریستەکان کە لە گەڕەکی ئەلمنشیە ی دەرعا کوژرابوون بە چەند تەرم لە هێزەکانی سوپای سووریا ئالووێر کران ودوهەمین قۆناخی ئەم هەڵمەتە لە ڕۆژەکانی داهاتوو بۆ ئاڵووێر کردنی تەرمی ترۆریستەکانی سوپای ئازاد لەگەڵ چل تەرمی هێزەکانی سوپای سووریا ئەنجام دەبێت. قەیران لە سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدە لەگەڵ دەسدرێژی بەربڵاوی تاقمە ترۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ڕژێمی زاێونی ، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بۆ سەرکوت کردنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەسپێکراوە.