چوونی هێزەکانی کوردی سووریا بۆ ناو شارۆچکەیەکی کۆن لە ڕەقە .
هێزەکانی کوردی سووریا لە درێژەی هەوڵەکانیان بۆ ڕزگار کردنی شاری ڕەقە لە باکووری سووریا لە چنگی تاقمی تێڕوڕیستی داعش بە تێپەڕ بوون لە دیواری ئەلڕافقە لە دەوروبەری پارۆچکەیەکی کۆن گەیشتنە ناو ئەو شارۆچکەیە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران فەرماندەرایەتی ناوەندی هێزە ئەمرکاییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین شەوی سێشەمە ڕایگەیاند هێزەکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا لە ماوەی ئوپراسیونێکدا بە کردنەوەی دوو کەلێنی چکولە لە دیواری ئەلڕافقە وەک یەکێک لە کۆڵەکەکانی بەرگری سەرەکی تێڕۆڕیستانی داعشی لە دەڤەری شاری ڕەقە گەیشتە یەکێک لە شارۆچکە کونەکانی ئەو وڵاتە و کەرەستەکانی سەربە تێڕۆڕیستیانیان لەناو برد .
بە پێی ڕاگەیندرانی ڕۆژی شەمەی چاودێری مافی مڕۆڤی سووربا ژوئەنی ڕابردوو لە ڕەوتی پەلاماری هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە شاری ڕەێە 290 کەسی سیڤیل کوژران کە 46 کەسیان منداڵ بوونە . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە یەکەکانی ئەرتەشی سووریا وێڕای بە دوادا چوونی ئەندامانی تەکفیری داعشی و پتەو کردنی بنکەکانی خویان لە شاری تەدمر لە ناوەندی سووریا پەلاماری تێڕۆڕیستانیان لە دەیر ئەلزور بەرپەرچدایەوە . لە هەمان حاڵدا یەکەکانی ئەرتەش بە هاوکاری هاوپەیمانەکانی دیکەی کۆ بوونەوەکانی داعش لە چەن شوێن لە باکووری ئێزگەی سێهەمی پومپاژی نەوتی تا بەرزایی بە ژی ئەلمەسکە و دەڤەری تلە ئەلرمامین لە ڕۆژهەڵاتی تەدمر یان لەناو برد هێزەکانی ئەرتەشی سووریا بە بەرپەرچ دانەوەی پەلاماری تێڕوڕیستانی داعشی بۆ سەر ناوەندەکانی سەربازی لە دەڤەری تلە ئوم عەبوود لە باشووری ڕۆژئاوای شاری دەیر ئەلزوور خەسارێکی زۆری لە تێڕوڕیستان دا .