قڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکایی هەروا هۆکاری کوشتاری کەسانی سیڤیلی سووری
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i298298-قڕۆکە_شەڕکەرەکانی_ئەمریکایی_هەروا_هۆکاری_کوشتاری_کەسانی_سیڤیلی_سووری
لە درێژەی جەنایەتەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بە ڕواڵەت دژە داعش نۆ شاروومەندی سووری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژران
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 04, 2017 07:00 Asia/Tehran
  • قڕۆکە شەڕکەرەکانی  ئەمریکایی  هەروا   هۆکاری کوشتاری کەسانی سیڤیلی سووری

لە درێژەی جەنایەتەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بە ڕواڵەت دژە داعش نۆ شاروومەندی سووری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژران

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری  ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران و بە گێڕانەوە  لە سەرچاوە خۆجێیەکان و مێدیاکانی  سووریایی  فڕۆکە شەڕکەرەکانی  هاوپەیمانیی  ئەمریکایی لە تاواکاریگەلێکی نوێ دا  دژی کەسانی  سیڤیلی سووری   لانیکەم  9  کەس  لە گوندێک  لە دەڤەڕی  باشووریی  شاری حەسەکەس  سووریایان  کوشت و خەسارگەلێکی  زۆریان لە ماڵی ئەو کەسانە دا .  فڕۆکە شەڕ کەرەکانی  هاوپەیمانیی  ئەمریکایی   هەفتەی  ڕابردووش  بە بوردمانی  گوندی  ئەلدبلان  شاری  ئەلمەیادین  و شارۆچکەی  ئەلسوور  لە پرێزگای دەیرئەلزوور   زیاتر  لە  90 کەسی  سیڤیلیان کوشت  و دەیان  کەسیشیان بریندار کرد  کە زۆربەی  قوربانیەکانی  ئەو پەلامارنە ژنان و منداڵان بوونە . هاوپەیمانیی  ئەمریکایی  دژی  داعش  لە ئووتی  2014   پەلامارەکانی خویان  لە سووریا و ئێراق  دەس پێکردووە  ئەو  پەلامارانە  بەردەوام  خەڵکی  بێ دەرتانی  کردووەتە  پەلامار  و لە ئاکامدا  شاروومەندانی  سووری و ئێراقی    قەلاچو کراون .