خولی پێنجەمی وتووێژەکانی ئاستانە سەبارەت بە سووریا - ئەمڕۆ
خولی پێنجەمی وتووێژەکانی ئاستانە سەبارەت بە سووریا ئەمڕۆ سێشەمە بە بەشداری نوێنەرانی دەوڵەتی دیمەشق و نەیارانی چەکداری سووریا دەس پێی دەکرێت
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئیسپوتنیک خەیرت عەبدولڕەحمان ئوف وەزیری دەرەوەی کازاخستان ڕۆژی دووشەمە ڕایگەیاند شاندەکانی دەوڵەتی سووریا و نەیارانی چەکداری سووری لە وتووێژەکانی ئاستانە لە ماوەی ڕۆژانی سێشەمە و چوارشەمە بەشداریان کردووە . چوارەمین خولی وتووێژەکانی ئاشتی س ووریا ڕۆژانی سێهەم و چوارەمی مانگی مای ڕابردوو لە پێتەختی کازاخستان بەڕێوە چووب وو لەو وتووێژانە سێ وڵاتی گەرەنتیدەری ئاگربڕی سووریا سەبارەت بە دامەزراندنی چوار ناوچەی ئەمن بە دوور لە بارگرژی لە سووریا ڕێککەوتننامەیکیان واژۆ کرد . لە هەمان حاڵدا سەرچاوە هەواڵیەکان ڕاپۆڕتیان دا بە ئامادە بوونی وڵاتانی ڕووسیا ئێران و تورکیا لە وتووێژەکانی ئاشتی سورویا بەڵگەی ناوچەکانی کەم کردنەوەی ناکۆکیەکان لەو وڵاتە لە ڕەوتی خولی پێنجەمی وتووێژەکانی ئاستانە یەکجاری دەبێتەوە .
سێرگێیی شویگو وەزیری بەرگری ڕووسیا وتی بڕیارە لە دانیشتنی ڕۆژانی چوارەم و پێنجەمی ژوئیە ڕووسیا و تورکیا و ئێران بەڵگەی سنوورەکانی ناوچەکانی کەم کردنەوەی بارگرژی لە سووریا و پێویستەکانی چاودێری پێویست یەکجاری بکەنەوە .