بەشار جەعفەری : خەریکی لێکدانەوەی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتن لە سەر ناوچەکانی کەم ئاڵۆزین
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i298438-بەشار_جەعفەری_خەریکی_لێکدانەوەی_ڕاپەڕاندنی_ڕێککەوتن_لە_سەر_ناوچەکانی_کەم_ئاڵۆزین
سەرۆکی شاندی سووریی دانوستانکاری لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان وتی: تەواوی لایەنەکان خەریکی لێکدانەوەی بەرنامەی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ناوچکانی کەم ئاڵۆزین و دەبێ بۆ وەدی هاتنی هەوڵ بدەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 05, 2017 08:20 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری : خەریکی لێکدانەوەی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتن لە سەر ناوچەکانی کەم ئاڵۆزین

سەرۆکی شاندی سووریی دانوستانکاری لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان وتی: تەواوی لایەنەکان خەریکی لێکدانەوەی بەرنامەی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ناوچکانی کەم ئاڵۆزین و دەبێ بۆ وەدی هاتنی هەوڵ بدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، بەشار جەعفەری شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە لە پێتەختی کازاخستان دوای کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ شاندەکەی ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران وتیشی: شاندەکەی سووریا لەگەڵ شاندەکانی ڕووسیاو ئێران بەرنامەکانی ئەم ڕێککەوتنەی شی کردووەتەوە.

شاندی دانوستانکاری سووری بە سەرۆکایەتیی بەشار جەعفەری چوار دانیشتنی هاوبەشی لەگەڵ شاندەکانی ئێران و ڕووسیادا هەبووە.

شاندەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی حسەین جابریی ئەنساری جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ ستیفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا دیدارو وتووێژی کرد.

خولی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوماڵی سووریا لە ئاستانە ڕۆژی سێ شەممە بە ئامادە بوونی شاندەکانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا و نوێنەرانی دەوڵەتی سووریا و نەیارانی چەکدار لە پێتەختی کازاخستان دەستی پێ کرا.

ئێران و ڕووسیا و تورکیا ، مانگی مای 2017 لە چوارەمین خولی ئەم دانوستانانە، تەبایی نامەی پێکهاتنی چوار ناوچەی هێمنیان لە سووریادا واژۆ کرد. پارێزگاکانی ئەدلەب لە باکووری ڕۆژئاوا، حومس لە ڕۆژئاواژ، غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق، دەرعاو قەنیترە لە باشووری ڕۆژئاوا وەک ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی لە سووریادا دیاری کراون

هەتا ئێستا لە سەردەستی ڕووسیاو ئێران و تورکیا چەند خولی دانیشتنی تایبەت بە سووریا لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بەڕێوە چووە کە ئەنجامەکەی دەستەبەر کرانی ئاگربڕی هەمەلایەنەو بەرپاکرانی یەکەم خولی دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان شاندی نوێنەرایەتیی تاقمە نەیارەکان و دەوڵەتی سووریا بووە.