کوژرانی سێ سەرکردەی بەرەی نوسرە لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i298460-کوژرانی_سێ_سەرکردەی_بەرەی_نوسرە_لە_سووریا
سێ سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە (تەحریروششام) لە هێرشێکی تەقاندنەوە بۆ سەر بنکەکانیان لە باکووری سووریا کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 05, 2017 10:30 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ سەرکردەی بەرەی نوسرە لە سووریا

سێ سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە (تەحریروششام) لە هێرشێکی تەقاندنەوە بۆ سەر بنکەکانیان لە باکووری سووریا کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، کەناڵی تەلەگرامی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە (تەحریروششام) ڕایگەیاند: خۆکوژێک بە ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراوەوە هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە شارۆچکەی (حەفسەرجە) لە باکووری پارێزگای ئەدلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا.

لەم هێرشەدا کە بووە هۆی کاول بوونی تۆکمەوتەواوی بنکەی تیرۆریستان، کۆمەڵێک لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لەوانە سێ سەرکردەی ئەم تاقمە بە ناوەکانی ( ئەبو یەحیا ئەلمیسری) ، ( ئەبو مەزاوی ئەلجەزراوی) و ( ئەبو ئوسامە ئەلجەزائیری) کوژران.

هێشتا هیچ گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەستی پێ کراوە.