گەمارۆ درانی تیرۆریستانی داعش لە کێڵگەی نەوتیی ئەلهیلی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i298540-گەمارۆ_درانی_تیرۆریستانی_داعش_لە_کێڵگەی_نەوتیی_ئەلهیلی_سووریا
سوپای سووریا ژمارێک لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعشی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تەدموری گەمارۆ داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2017 05:54 Asia/Tehran
  • گەمارۆ درانی تیرۆریستانی داعش لە کێڵگەی نەوتیی ئەلهیلی سووریا

سوپای سووریا ژمارێک لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعشی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تەدموری گەمارۆ داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) یەکەکانی سوپای سووریا ئەم تیرۆریستانەیان بە هاوکاریی هێزەکانی خۆڕاگری لە کێڵگەی نەوتیی ئەلهیلی تەدمور لە پارێزگەی حومس (ڕۆژاوای سووریا) گەمارۆ داوە.

کێڵگەی نەوتیی ئەلهیل لە ٤٠ کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژهەڵاتی  تەدمورو لە نزیکی شاری سەخنەدا (Al-Bagliya ) هەڵکەوتووە.

هەروەها لە پارێزگەی دەیرووزوور (ڕۆژهەڵاتی سووریا) سوپای ئەم وڵاتە بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستانی داعشی لە گوندی بەغەلییە دایە بەر پەلامار و ژمارێک تیرۆریستی کوشت.

فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی سووریایش بنکە و مەتەرێزەکانی داعش لە ناوچەی « الثرده » ، « بادیه التیم » و گەڕەکەکانی « الرشدیه » و « الحویقه »ـیان بۆردومان کرد کە بە هۆی ئەو بۆردمانانەوە ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران. لەم پەلامارانەدا دەیان کەسیش بریندار بوون.