پێشگریی ئەمریکا و ئەردەن بە بەشداریی بەرهەڵستکارانی سووری لە کۆبوونەوەی ئاستانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i298584-پێشگریی_ئەمریکا_و_ئەردەن_بە_بەشداریی_بەرهەڵستکارانی_سووری_لە_کۆبوونەوەی_ئاستانە
سەرۆکی لێژنەی بەرهەڵستکارانی سووری لە خولی پێنجەمی دانوستانی ئاستانە وتی؛ ئەمریکا و ئەردەن بە نوێنەرانی نەیارانی چەکدار لە باشووری سووریایان راگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی ئاستانەدا بەشداری نەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2017 09:12 Asia/Tehran
  • پێشگریی ئەمریکا و ئەردەن بە بەشداریی بەرهەڵستکارانی سووری لە کۆبوونەوەی ئاستانە

سەرۆکی لێژنەی بەرهەڵستکارانی سووری لە خولی پێنجەمی دانوستانی ئاستانە وتی؛ ئەمریکا و ئەردەن بە نوێنەرانی نەیارانی چەکدار لە باشووری سووریایان راگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی ئاستانەدا بەشداری نەکەن.

پێنجەمین خولی دانوستانی نێوماڵی سووریا لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان چوارشەممەی ڕابردوو پاش هەواهەنگیی شاندەکانی نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە تەوەرە سەرەکییەکانی دانوستان لە سووریا و هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنەکان کۆتایی هات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم ؛ "ئەحمەد بەری" سەرۆکی لێژنەی بەرهەڵستکارانی سووری لە خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ئاستانە بە لە قاودانی هەوڵەکانی ئەمریکا و ئەردەن بۆ پێشگری بە بەشداریی نوێنەرانی نەیارانی چەکدار لە باشووری سووریا لە کۆبوونەوەی ئاستانە وتیشی؛ بەرهەڵستکارانی سووری هەرچەشنە تەگەرەنانەوە لە سەر ڕێگای دانوستانەکان بە هەوڵیک دەزانن لە پێناو پارچە پارچە کرانی سووریا.

ئەحمەد بەری هەروەها بە ڕەخنە لە چۆنیەتیی ڕاهاتنی ئەمریکا لەگەڵ نەیارانی سووری لە باشووری سووریا راشکاوانە رایگەیاند؛ ئەمریکا بەردەوام خەریکی چاوەدێری بە سەر سنوورەکانی ئیسراییل و ئەردەندایە نەکا لە نزیکی ئەو سنوورەدا شەڕ و پێکدادانێک بێتە ئاراوە.

بەری کە سەرۆکی ئەرکانی هیزەکانی ناسراو بە سوپای سووریایە، رایگەیاند؛ واشینگتۆن ڕایگەیاندووە لە مەودای پتر لە ٣٠ کیلۆمەتریی سنوورەکاندا، یارمەتییەک بە هێزەکانی نەیار نادات.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماردانی بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێبووە.