نەیارەتیی سوریا لەگەڵ ناوبژیوانی لەبارەی پرسی ئاوارە سوریەکان لە لوبنان
پاش قووڵ بوونەوەی ناکۆکییەکان لە نێو حکومەتی لوبنان، لەسەر دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا لەبارەی ئاوارە سوریەکانەوە، باڵوێزی سوریا لە بەیروت وتی: دەمشق ناچێتەژێر باری هیچ چەشنە ناوبژیوانییەک لەنێوان دوو وڵاتدا بۆ چارەسەریی کێشەی ئاوارەکان.
لەدانیشتنی رۆژی چوارشەممەی کابینەی لوبنان بۆ تاووتوێی قەیرانی ئاوارە سوریەکان، بڕێک وەزیری سەربە گرووپی١٤ی مارس نەیارەتیان کرد لەگەڵ چارەسەریی قەیرانی ئاوارەکان لەڕێی پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە حکومەتی سوریاوەو خوازیاری ناوبژیوانیی لایەنەکانی دیکە بۆ وێنە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، عەلی عەبدولکەریم عەلی باڵوێزی سوریا لە بەیرووت لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلئەخبار بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە دەمشق نەیاری ناوبژیوانی لایەنەکانی دیکە لەنێوان سوریاو لوبنان لەسەر پرسی ئاوارەکانە، پێی داگرت: تاووتوێی ئەو پرسە دەبێ لەڕێگەلی فەرمیی لەنێوان دوو وڵاتدا ئەنجام بگرێ.
باڵوێزی سوریا لە بەیرووت، ئەوانەی کە نەیاری دانوستان لەگەڵ دەمشقن بۆ چارەسەریی پرسی ئاوارەکان، بەوە تاوانبار کرد کە لەو بابەتە وەک ئامرازێک بۆ لەگوشارنانی حکومەتی سوریا کەڵک وەردەگرن.
نزیک بە یەک و نیو ملوێن ئاوارەی سوری لە لوبناندا جێگیرن.