نوێ کرانەوەی ماوەی ئاگربڕ لە هەندێ ناوچەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i298708-نوێ_کرانەوەی_ماوەی_ئاگربڕ_لە_هەندێ_ناوچەی_سووریا
فەرماندەرێتیی گشتیی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سووریا ماوەی ئاگربڕ لە سێ پارێزگەی ئەم وڵاتەی نوێ کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2017 08:03 Asia/Tehran
  • نوێ کرانەوەی ماوەی ئاگربڕ لە هەندێ ناوچەی سووریا

فەرماندەرێتیی گشتیی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سووریا ماوەی ئاگربڕ لە سێ پارێزگەی ئەم وڵاتەی نوێ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی را گەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانیی سووریا، فەرماندەرێتیی گشتیی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە شەوی هەینی ڕایگەیاند کە ئاگربڕ لە پارێزگەکانی دەرعا، قونیترە و سوەیدا هەتا کۆتایی ڕۆژی شەممە ٨ی ژوەن نوێ دەکرێتەوە.

ئەم ناوەندە ڕایگەیاندووە ؛ ئامانجی لە نوێ کردنەوەی ماوەی ئاگربڕ لەم ناوچانە بەرەوپێشەوە بردنی پرۆسەی ئاشتی و ئاشتەوایی نیشتمانییە.

بەم حاڵەشەوە فەرماندەرێتیی سوپای سووریا ڕایگەیاند: ئێمە وەڵامی هەرچەشنە بنپێ کرانی ئاگربڕ دەدەینەوە.

سوپای سووریا پێشتر لە کاژێر ١٢ی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ژولای ٢٠١٧ تا ٢٤ی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ژولایی لە پارێزگەکانی دەرعا، قونیترە و سوەیدا ئاگربڕی پێنج ڕۆژەی ڕاگەیاندبوو.