کوژرانی سەدان کەسی مەدەنی لە پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i298716-کوژرانی_سەدان_کەسی_مەدەنی_لە_پەلامارە_ئاسمانییەکانی_ئەمریکا_لە_سووریا
بە پێی راپۆرتەکان؛ لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی هێزە کوردەکانی سووریا لە شاری ڕەقە، لانیکەم ٢٢٤ کەسی مەدەنی لە بۆدرومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ سەر ئەم شارە کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2017 08:28 Asia/Tehran
  • کوژرانی سەدان کەسی مەدەنی لە پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە سووریا

بە پێی راپۆرتەکان؛ لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی هێزە کوردەکانی سووریا لە شاری ڕەقە، لانیکەم ٢٢٤ کەسی مەدەنی لە بۆدرومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ سەر ئەم شارە کوژراون.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "رامی عەبدوڕەحمان" بەڕێوەبەری ناوەندی چاوەدێری بە سەر مافی مرۆڤ لە سووریا وتیشی: لە نێو کوژراواندا ٣٨ منداڵ و ٢٨ ژن دەبیندرێن.

پێشتریش ژێدەرە هەواڵییەکان باسی کوژرانی سەدان کەسی مەدەنی لە ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریایان کردبوو.

ئەم پەلامارانە بەردەوام بەرەوڕووی ناڕەزایەتی دەربڕینی دەوڵەتی سووریا و ناوەندەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ بۆتەوە.

ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سووریا کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکیان لێ دەکرێ لە ٦ی ژوەنەوە لە شاری ڕەقە دەست پێ بووە. لەم ئۆپەراسیۆنەدا تا ئێستا چوار گەڕەک بە تەواوتەی لە ژێر چنگی تیرۆریستان ڕزگار کراوە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بوو.