بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەمەڕ شەرمەزارکردنی سیاسەتەکانی ئەردۆغان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i298754-بەیاننامەی_وەزارەتی_دەرەوەی_سووریا_لەمەڕ_شەرمەزارکردنی_سیاسەتەکانی_ئەردۆغان
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: سیاسەتی دەسدرێژکارانەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەدژ سوریا، یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2017 12:09 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەمەڕ شەرمەزارکردنی سیاسەتەکانی ئەردۆغان

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: سیاسەتی دەسدرێژکارانەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەدژ سوریا، یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی سووریی ئەلئەخبارییە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا پێی داگرت: ئەو ڕەفتارانەی سەرۆک کۆماری تورکیا لەچوارچێوەی سیاسەتی دەسدرێژکارانەو خەیاڵکردی پاوانخوازانەی لە خاکی سووریادا ئەنجامی دەدات، یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان وبڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەئاشکرا دەبەزێنێ.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا هاتووە: پەلامارە نوێیەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی ئەعزاز و ناوچەکانی دیکە لە باکوری حەڵەب لەچوارچێوەی دەورگێڕانی وێرانکەرانەی حکومەتی تورکیا لەسوریا دێتەئەژمار و ئانکاڕا دەکا بەهاوبەشی سەرەکیی تیرۆریزم و پیلانگێڕییەکان دژ بە سوریا.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەروەها جەختی کرد: گەل و هێزە چەکدارەکانی سووریا بەرگری دەکەن لە خاکی وڵاتەکەیان و بەهەر ئامراز و کەرەستەیەک کە لەدەستیان دایە بەرەنگاری تیرۆریزمی تەکفیری دەبنەوە ، کە حکومەتەکەی ئەردۆغان داکۆکی لێ دەکا.

بەرلەوە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا رۆژی پێنج شەممە بەناردنی دوو نامەی جیاجیا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، پەلاماری نوێی سەربازانی تورکیا بۆسەر چەند ناوچەیەکی باکووری سووریای شەرمەزا کردو داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد پێش بگرێ بە پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر خاکی سووریا.

سەرچاوە مەیدانییەکانی ئامادە لە گردووپەڕی ئەعزاز لەباکووری سووریا رۆژی پێنج شەممە هەواڵیاندا، تورکیا بۆ داکۆکی لە گرووپە چەکدارە بەرهەڵستکارەکانی سووریا، کەرەستەو چەکئامێری زۆریان هێناوەتە ئەو ناوچەیە.