پەلاماری مووشەکیی تیرۆریستان بۆسەر حومسی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i298902-پەلاماری_مووشەکیی_تیرۆریستان_بۆسەر_حومسی_سووریا
لە پەلاماری مووشەکیی گرووپیی ڕەشەکوژی ئەحراروشام بۆسەر گەڕەکی ئەرمەنی شاری حۆمس(ڕۆژاوای سووریا) سێ کەسی مەدەنی بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 08, 2017 11:47 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی تیرۆریستان بۆسەر حومسی سووریا

لە پەلاماری مووشەکیی گرووپیی ڕەشەکوژی ئەحراروشام بۆسەر گەڕەکی ئەرمەنی شاری حۆمس(ڕۆژاوای سووریا) سێ کەسی مەدەنی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، گرووپی تیرۆریستیی ئەحراروشام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە مووشەکێکی گراد گەڕەکی ئەرمەنی شاری حومسی دایەبەر پەلامار کە جگە لە برینداربوونی سێ شارومەندی سیڤیل، زیانی زۆریش لە ماڵ و بینای شارومەندان کەوت.

تیرۆریستانی ئەحراروشام، بەرپرسایەتی ئەو پەلامارە مووشەکییەی گرتووەتە ئەستۆ.

پاش ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سووریا لەسەر چوونەدەری کەسانی چەکداران و خێزانەکانیان لە ناوچەی"الوعر"، ئەو ناوچەیە وەک ناوچەیەکی هێمن و پاک لە چەکەمەنی ڕاگەیێندرا.

ناوچەگەلێک لە گردووپەڕی باکووری شاری حۆمس لە "الغاصبیه، الجولق و داره الکبیره" هەتا بەشگەلێکی باشووری پارێزگای حەماە هەروا لەچنگ گرووپە تەکفیرییەکاندایە.

سووریا پتر لە پێنج ساڵە لەبەر بوونی گرووپە چەکدار و ڕەشەکوژەکانی وەک داعش و بەرەی نووسرە کە لەلایەن ڕۆژاوا و بڕێک وڵاتی ناوچەوە داکۆکیان لێ دەکرێ، بەرەوڕووی قەیرانە.