فڕینی"تانکی فڕندە" لەئاسمانی سووریا
هێزی ئاسمانیی سووریا بۆ یەکەمجار لە کۆپتەری ڕووسیی میل٢٤ ناسراو بە تانکی فڕندە کەڵکی وەرگرت.
بەپێی ڕاپۆری ڕۆژی یەکشەممەی کەناڵی ئەلعالەم ، ئەو کۆپتەرە کە لە هێرشەکانی سوپای سووریا بۆسەر تیرۆریستان لە ئاسمانی پارێزگای دەرعا بەرچاو کەوتووە، هەڵگری ڕەشاشەی مۆدێل٣٠ی میلی مەتری بە ٢٥٠ گولـلەو هەروەها مووشەکی دژە تانک بە بڕی شەش کیلۆمەتر و تۆپخانەی تەیارکراو بە مووشەکی هیدایەت نەکراوە.
بەرلەوە، فڕۆکەوانانی سووری لە کۆپتەری میلی٢٥تەیارکراو بە ڕەشاشەکانی مۆدێل ١٢.٧میلی مەتری و مۆدێل کۆنی مووشەکەکانی دژە تانک بەبڕی مامناونجی کەڵکیان وەردەگرت.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، سوپای سووریا پێشڕەویی گەلێکی کردووە لە گردووپەڕی ڕۆژاوای ڕەققەو مەودایەکی کەمی ماوە هەتا فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەلتەبەقە.
لەهەمان کاتدا هێزەکانی پارتی دیموکراتیکی سووریا لەناوچە جیاجیاکانی شاری ڕەققە توانیویانە چل ویەک تیرۆریستی داعشی بکوژن.
داعش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە لای باکووری ڕۆژاوای ناوەندی ڕەققە پەلاماری کردۆتەسەر پێگەو بنکەی شەڕڤانانی کورد کە ئەو پەلامارانە بەرپەرچ درایەوە.
سەرچاوە میدیاییەکانیش هەواڵی دەسپێکرانی ڕەوتی جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی جێگیرکرانی ئاگربڕ لە باشووری ڕۆژاوای سووریایان ڕاگەیاند.
پارێزگاکانی دەرعا، قۆنیتەرە، و سویداء، ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ دەیانگرێتەوە کە ئەوەش بوارخۆشکەرە بۆ کرانەوەی بازگەی سنووریی نوسەیب لەگەڵ ئۆردۆن و ڕەنگە بازگەیەکی دیکە لە سویداء لەژێر چاوەدێری حکومەتیی سووریادا.
ناوچەکانی حەزەر و ئەلبەعس لە پارێزگای قۆنیتەرە و شاری دەرعا لەم دواییەدا شایەتی شەڕ و پێکدادانی قورس لەنێوان هێزەکانی سوپای سووریاو لایەنگرانی، لەگەڵ گرووپە چەکدارە نەیارەکان بووە.