کاردانەوەی مۆگرینی بە ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە باشووری ڕۆژاوای سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i299212-کاردانەوەی_مۆگرینی_بە_ڕێککەوتننامەی_ئاگربڕ_لە_باشووری_ڕۆژاوای_سووریا
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا وتی: ڕێککەوتننامەی ئەم دواییەی ئاگربڕ لەباشووری ڕۆژاوای سووریا، پێشەکییەکە بۆ ئاسانکردنەوەی ڕەوتی دانوستانەکانی ژنێڤ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 10, 2017 14:36 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی مۆگرینی بە ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە باشووری ڕۆژاوای سووریا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا وتی: ڕێککەوتننامەی ئەم دواییەی ئاگربڕ لەباشووری ڕۆژاوای سووریا، پێشەکییەکە بۆ ئاسانکردنەوەی ڕەوتی دانوستانەکانی ژنێڤ.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، فێدریکا مۆگرینی لە بەیاننامەیەکدا کە لەسەر ماڵپەڕی یەکێتی ئوروپا بڵاو کرایەوە، بەئاماژە بە ڕێککەوتننامەی جێگیرکرانی ئاگربڕ لە باشووری ڕۆژاوای سووریا پێی داگرت: جێ بەجێ کرانی ئەو ئاسانکارییانە بۆ ڕاگرتنی توندوتیژییەکان و دەسڕاگەیشتنی خەڵک بە یارمەتییە مرۆییەکان، ڕێکاری سەرەکیی بۆ ئاسانکردنەوەی ڕەوتی دانوستانەکانی سووریا لەژێر چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤە.

مۆگرینی ئاماژەی کردە دەسپێکرانی خولی نوێی ئەو دانوستانانە لە رۆژی دووشەممەوەو جەختی کرد لەسەر داکۆکی یەکێتی ئوروپا لەو دانوستانانەو جێ بەجێ کرانی بڕیارنامەی٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان.

ڕۆژێک پێش دەسپێبوونی خولی نوێی دانوستانەکانی ژنێڤ لەبارەی قەیرانی سووریا، ئەمریکا، ئۆردۆن و ڕووسیا رۆژی یەکشەممە ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکرانی ئاگربڕ لە باشووری ڕۆژاوای سووریا و ناوچەکانی دەرعا، سویداو قۆنیتەرە لەنزیک سنووری ئۆردۆن.

حەوتەمین خولی دانوستانەکانی سووریا لە ژنێڤ رۆژی دووشەممە لەکاتێکدا دەس پێ کرا کە خولی پێشووی ئەو دانوستانانە لە نۆزدەی مانگی مای، بێ هیچ دەسکەوتێک کۆتایی پێهات.