رزگارکرانی ناوچەگەلێکی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سویدا لەلایەن سوپای سووریاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i299238-رزگارکرانی_ناوچەگەلێکی_ڕۆژهەڵاتی_پارێزگای_سویدا_لەلایەن_سوپای_سووریاوە
سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا ناوچەگەلێکی بەرفراوانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سویدایان لەبوونی گرووپی ڕەشەکوژی داعش پاکتاو کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 10, 2017 16:51 Asia/Tehran
  • رزگارکرانی ناوچەگەلێکی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سویدا لەلایەن سوپای سووریاوە

سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا ناوچەگەلێکی بەرفراوانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سویدایان لەبوونی گرووپی ڕەشەکوژی داعش پاکتاو کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سووریا، یەکەکانی سوپای ئەو وڵاتە بەپاڵپشتی هێزە خۆڕاگرەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئۆپراسیۆنێکیان بۆ سەرکوت کردنی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سویدا دەسپێکردو پاش کوشتنی ژمارێک تیرۆریستی داعشی، کۆنترۆڵی چەند ئاوایی وبەرزاییە گرینگەکانی ئەو ناوچەیان گرتەدەست.

سەرچاوەیەکی سەربازی سوریاش ڕایگەیاند؛ هێزەکانی سوپا بەیارمەتی هێزە هاوپەیمانەکان توانیان شاری کەونارایی ڕەسافە لە گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتی ڕەققە ڕزگار بکەن و کۆنترۆڵی ئاوایی جباب حەمەدو چەندین بەرزایی ستراتژیک لە دەورووبەری بیرە نەوتییەکانی باشووری ناوچەی "السخنە"یان گرتە دەست.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا دەس پێ بووە.