زاڵ بوونی بە تەواوی ئەرتەشی سووریا بە سەر کێڵگەی نەوتیی ئەلهیل لە حۆمس
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i299646-زاڵ_بوونی_بە_تەواوی_ئەرتەشی_سووریا_بە_سەر_کێڵگەی_نەوتیی_ئەلهیل_لە_حۆمس
ئەرتەشی سووریا بە تەواوی زاڵ بوو بەسەر کێڵگەی نەوتیی ئەلهیل لە باشووری شاری ئەلسەخنە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حومس لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2017 13:03 Asia/Tehran
  • زاڵ بوونی بە تەواوی ئەرتەشی سووریا بە سەر کێڵگەی نەوتیی  ئەلهیل لە حۆمس

ئەرتەشی سووریا بە تەواوی زاڵ بوو بەسەر کێڵگەی نەوتیی ئەلهیل لە باشووری شاری ئەلسەخنە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حومس لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  فەرمی  سووریا سانا  یەکەکانی  ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی  ئەو وڵاتە ڕۆژی  پێنجشەمە  لە درێژەی  ڕاوەدوونانی  تاقمی تێڕۆڕیستی  داعش  لە  " بادیە مەیدان " دامەزراوە نەوتیەکانی ئەلهیل  لە 17 کیلومەتریی  ئەلسەخنەیان ڕزگار کرد و ژۆمارێک  لە تێڕۆڕیستانیان کوشت یان بریندار کرد .

 ئەرتەشی سووریا  ڕۆژی  دووشەمەی ڕابردوو  دامەزراوەی پۆمپاژی نەوتی ئەلهیل  لە 20  کیلومەتریی  شارۆچکەی  ئەلسەخنەی لە بوونی  تاقمۆکەی  تێڕۆڕیستی داعش  پاکتاو کرد بوو . ئەرتەشی  سووریا  لە ئوپراسیونێک دا  بە پشتیوانیی  هێزی  ئاسمانی  هەمارێکی  تاقمۆکەی تێڕۆڕیستی داعش لە پارێزگای دەیرەزوور ڕۆژهەڵاتی ئەووڵاتەی لەناو برد .

 یەکەکانی  ئەرتەشی  سووریا  هەروەها   بنکەکانی داعش لە گەڕەکی  ئەلسەناعەی نزیک گوندی ئەلجفرەیان کردە  ئامانج و فڕۆکە شەڕکەرەکانی  سووریش  شۆێنی  کۆبوونەوەی  تێڕۆڕیستان  لە  مەیەدانی  ئەلحلبیە  لە گوندی  ئەلحسینیە  و گوندی  ئەلبوعومەر  لە ڕۆژهەڵاتی  دەیر ئەلزوریان  بوردومان کرد .  لە هەمان حاڵدا  هێزی  ئاسمانیی  سووریا  هەمارێکی  سەر بە   تاقمی  تێڕۆڕیستی  داعشیان  لە گوندی  ئەم توینە  لە دەڤەری  ڕۆژهەڵاتیی  حەمایان  کاول کرد  کە لەو ئوپراسیونەدا زیاتر لە  20 تێڕۆڕیستیان کوشت و کەرەستەکانیان  لەناو بردن . کوپتەرەکانی  ئەرتەشی  سووریاش  بە فڕین  بە سەر حەڵەب  لە باکووری  ئەو  وڵاتە   دەستیان کرد بەبڵاو کردنەوەی    ئاگادارینامە  کە لەو   ئاگادارینامەگەلەدا   دانیشتوانی  ئەو ناوچە بانگهێشت دەکرێن بۆ ئاشتی  خۆجێیی  و گۆشار هێنان بۆ سەر تاقمە  تێڕۆڕیستەکان .