جەختی ئێران و سووریا لە سەر پەرەی هاوکاریەکانی زانستیی دوو لایەنە
باڵۆێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق و وەزیری فێرکاریی باڵای سووریا جەختیان کرد لەسەر پەرەی هاوکاریەکانی زانستیی دوو لایەنە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا جواد تورک ئابادی باڵوێزی تاران لە دیمەشق ڕۆژی چوارشەمە لە دیداریدا لە گەڵ " عاتف ئەلنداف " وەزیری فێرکاریی باڵای سووریا وتی: پەرەی هاوکاری لە نێوان زانکۆکانی ئێران و سووریا بە ئامانجی ئاگادار بوونەوە لە دوایین ڕووداوە زانستیەکان پێویستە . تورک ئابادی وتیشی: پەرەی بوارەکانی هاوکاری لە داهاتووداو هێزمەند کردنی هاوکاریەکانی ئیستراتژیکی ئێران و سووریا لە خەباتی دژی تێڕۆڕیزم و هەروەها گۆڕینی ئەزموونەکانی زانستیی دوو لایەنە گرینگایەتیی تایبەتی هەیە.
عاتف ئەلنداف وەزیری فێرکاریی باڵای سووریاش لەو دیدارەدا خوازیاری درێژکرانەوەی ماوەی ڕێککەوتننامەی زانستی واژۆ کراو لە نێوان تاران و دیمەشق لە بواری گۆڕینەوەی خۆێندکاران ؛کەڵک وەر گرتنی لانی زۆر لە ئەزموونە زانستیەکان لە ئاستی دامەزراوەکانی فێرکاری و کەڵک وەرگرتن لە بورسەکان لە دوو لایەن بوو . ئەلنداف هەروەها ئامادەیی وەزارەتی فێرکاریی باڵای سووریای بۆ بەڕێوە بردنی خولەکانی فێرکاری زمانی عەرەبی بۆ خۆێنکارانی ئێرانی ڕاگەیاند .