ناردرانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بۆ ڕەققەی سووریا لە لایەن ڕێکخراوەی بەرنامەی جیهانیی خۆراکەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i299662-ناردرانی_یارمەتیی_مرۆڤ_دۆستانە_بۆ_ڕەققەی_سووریا_لە_لایەن_ڕێکخراوەی_بەرنامەی_جیهانیی_خۆراکەوە
ڕێکخراوەی بەرنامەی جیهانیی خۆراک ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: توانیویەتی بۆ یەکەم جار دوای سێ ساڵ لە ڕێگای زەوییەوە یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بۆ پارێزگای ڕەققەی سووریا بنێرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2017 16:55 Asia/Tehran
  • ناردرانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بۆ ڕەققەی سووریا لە لایەن ڕێکخراوەی بەرنامەی جیهانیی خۆراکەوە

ڕێکخراوەی بەرنامەی جیهانیی خۆراک ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: توانیویەتی بۆ یەکەم جار دوای سێ ساڵ لە ڕێگای زەوییەوە یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بۆ پارێزگای ڕەققەی سووریا بنێرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە بەیاننامەی ڕۆژنامەوانیی ڕێکخراوەی بەرنامەی جیهانیی خۆراک دا هاتووە:توانیویەتی بۆ یەکەم جار دوای سێ ساڵ لە ڕێگای زەوییەوە یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بۆ پارێزگای ڕەققەی سووریا بنێرێت و ئەو یارمەتییانەش بۆ ناوچەی مەنسورە و گوندەکانی باکووری شاری ڕەققە ڕەوانە کراون.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی ڕێکخراوەی بەرنامەی جیهانیی خۆراک لەو بوارگەی زەوینییەی کە پارێزگای حەڵەب بە پارێزگای حەسەکەی سووریاوە دەنووسێنێ ڕەوانە کراوە.

ڕێکخراوەی بەرنامەی جیهانیی خۆراک  ئێستاکە لە مانگێکدا بۆ نزیکەی دووسەد هەزار کەس لە هەشت ناوچەی پارێزگای ڕەققە یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە دەنێرێت.

جەماوەری ڕەققە لە گەمارۆی تاقمی تیرۆریستیی داعش دان و لە ڕەوشتێکی دڵتەزێن دا دەژین.

سندوقی منداڵانی سەربە ڕێکخراوەی نەتەوەکان(یونیسێف)یش لەم دواییەدا ڕایگەیاندووە: چل هەزار منداڵ لە شاری ڕەققەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا کە لە گەمارۆی داعش دایە لە ڕەوشتێکی زۆر پڕمەترسی و نالەباردا بەسەر دەبەن.

شاری ڕەققە لە تەنیشتی چۆمی فۆرات دا هەڵکەوتووە و لەگەڵ سنووری تورکیادا نەوەد کیلومەتر مەودای هەیە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی 2011 بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە  پشتیوانییان لێ دەکرێت، سەری هەڵدا. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە هەتاکوو ئێستا سەدان هەزار کەس کوژراون و یان بریندار بوونەو ملوێنان کەسیش ئاوارەو هەڵوەدا کراون.