ئەگەری بەڕێوەچوونی دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان دەوڵەتی سووریا و بەر هەڵستکاران بەم زوانە
نوێنەری تایبەتی کاروباری نەتەوەکان لە کاروباری سووریا ڕایگەیاند؛ دەوڵەتی سووریا و دانوستانکارانی بەرهەڵستکار ئەگەری زۆرە بەم زوانە یەکەم وتووێژی راستەوخۆی خۆیان بەڕێوە ببەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛ "ستێفان دیمیستۆرا" ڕۆژی پێنجشەممە سەبارەت بە ئەگەری بەڕێوەچوونی ئەم دانوستانانە پێش خولی دواتری دانوستانەکانی ژێنێڤ لە دواڕۆژانی مانگی ئاگوست وتی ئەم وتووێژانە ئەگەری هەیە زووتر لە وادەیش بەڕێوە بچێ.
دیمیستۆرا کە پێش دیداری دوولایەنە لەگەڵ بەشار جەعفەری دانوستانکاری دەڵەتی سووریا قسەی دەکرد هەروەها پێی داگرت؛ کە هیچ لایەنێک ناخاتە بن گوشارەوە بۆ بەڕێوە چوونی ئەم وتووێژانە لەبەر ئەوەی کە دەیهەوێ دانوستان و وتووێژێکی ڕاستینە بێ.
ئەم کاربەدەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وتی: پێش بینی ئەوە ناکەین لەم خولەی دانوستانەکاندا، لێژنەی باڵای دانوستانکاری سووری لەگەڵ دوو گرووپی دیکەی نەیار کە بریتین لەو دوو گرووپەی لە لایەن مۆسکۆ و قاهیرەوە پشتیوانیان دەکرێ، بۆ وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەوڵەتی سووریا یەک بگرنەوە.
حەوتەمین خولی دانوستانی سووریی ژێنێڤ ڕۆژی دووشەممە بە بەشداری نوێنەرانی بەرهەڵستکار و دەوڵەتی سووریا لە باڵاخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ دەست پێبوو.
چوارەمین ڕۆژی کاریی ئەم دانوستانانە لە کاتێکدا کۆتایی هات کە نەیارانی چەکدار و بەرهەڵستکاران نەیانتوانی سەبارەت بە پێکهێنانی گرووپێکی یەک گرتوو بگەنە تەبایی.