بەهێزتر کرانی بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای سووریا لە باشووری ڕۆژاوای ڕەقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i299718-بەهێزتر_کرانی_بنکە_و_مەتەرێزەکانی_سوپای_سووریا_لە_باشووری_ڕۆژاوای_ڕەقە
سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی پاش شەڕ و پێکدادانی توند لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش لە شاری ڕەقە، باکووری سووریا خەریکن لە ناوەندی ئەم پارێزگەیە نزیک دەبنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 14, 2017 06:53 Asia/Tehran
  • بەهێزتر کرانی بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای سووریا لە باشووری ڕۆژاوای ڕەقە

سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی پاش شەڕ و پێکدادانی توند لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش لە شاری ڕەقە، باکووری سووریا خەریکن لە ناوەندی ئەم پارێزگەیە نزیک دەبنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم؛ سوپای سووریا  لە ڕەقە پتر لە ١٥ گوند و چەن بیرە نەوتی لە ناوچەیەک بە ڕووبەری ٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە ڕزگاە کردووە و گەیشتۆتە سی کیلۆمەتریی ئەم شارە. هێزەکانی سوپای سووریا بە وەدەرنانی داعش لە کێڵگە و بیرە نەوتەکانی ئەم ناوچەیە، درێژە دەدەن بە ئۆپەراسیۆنی دژە داعش.

لە لایەکی دیکەوە لە ئۆپەراسیۆنی هێزی ئاسمانیی سوپای سووریا لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەماه، لە ڕۆژاوای سووریا، هەممارێکی گرووپی تیرۆریستیی داعش خاپوور کرا و پتر لە ٢٠ تیرۆریست کوژران و هەموو کەرەستەی سەربازیی نێو ئەو هەممارەیش تیاچوو.

کۆپتەرەکانی سوپای سووریایش بە گەشت لێدان بە سەر ناوچەی ڕۆژاوایی حەڵەب دەستیان کردە بڵاو کردنەوەی ئاگادارینامەگەلێک کە تێیاندا داوا لە گرووپە چەکدارەکان کرابوو چەکیان دانێن و بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان تا وەبەر لێبووردەیی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بکەون.

سوپای سووریا لە ئاگادارینامەیەکی دیکەدا پێی داگرت شتێک نەماوە بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ و شکست هێنانی تیرۆریستان حەتمییە.