گەڵاڵەی دیمیستورا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا
میدیاکان باسی گەڵاڵەی نوێی نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری سوریای کرد بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لەم وڵاتە .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی مەیادین، ستفان دی میستورا نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری سوریا، پێشنیارێکی سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لەم وڵاتە ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایش کرد.
دەوترێ ئەم گەڵاڵەیە داگری حەوت خاڵ و لە چوارچێوەی بڕیارنامە کانی نێونەتەوەیی بەتایبەتی دوو بڕیارنامەی 2267 و 2253ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانە.
ئەم ڕاپۆرتە نیشان دەدات گەڵاڵەکەی دی میستورا بە ڕاگەیاندنی مانایەک لە تیرۆریزم پێداگری دەکات لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی دابینکردنی ماڵی تیرۆریزم.
ئەم گەڵاڵەیە هەروەها داگری خاڵەکانی گوشار بەسەر تاقمە چەکدارەکانی لایەنگری داعش و بەرەنوسرەیە بۆ ناچارکردنی ئەوان بە دوورکەوتنەوە لەم دوو تاقمە تیرۆریستییە .
حەوتەمین خولی وتووێژەکانی سوری ژنێڤ ڕۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ناڕازی و دەوڵەتی سوریا لە شوێنی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ دەست پێکرا .
بەشار جەعفەری سەرۆکی کۆڕی وتووێژکاری سوریا رۆژی هەینی وتی : داوای لە دی میستورا کردووە پرسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بگوازرێتەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و بیروڕای گشتی نێونەتەوەیی .