ئامادە باشی هێزەکانی سوپای تورکیا لەناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i299870-ئامادە_باشی_هێزەکانی_سوپای_تورکیا_لەناوچە_سنوورییەکان_لەگەڵ_سوریا
هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچە سنووریەکان لەگەڵ سوریا لە باری ئامادە باش دان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 15, 2017 07:31 Asia/Tehran
  • ئامادە باشی هێزەکانی سوپای تورکیا لەناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سوریا

هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچە سنووریەکان لەگەڵ سوریا لە باری ئامادە باش دان.

  بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، هێزەکانی سوپای  تورکیا  ڕۆژی هەینی  لە دۆخی ئامادە باش دان و جلیقەی گوللـە نەبڕیان لە بەردا کردبوو و ژمارەی گەشتییەکانی خۆیان بە شێوەی بێ وێنە لە درێژەی سنووری دوو وڵات  زۆرتر کردووە.

ئەم ئامادە باشە لە حالێکدایە کە هێزەکانیی سوپای تورکیا دوو گەنجی سوری یان لە نزیکی بوارگەی سنووری باب ئەلهەوا لە پارێزگای ئەدلێب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا بە زەبری گوللـە کووشتووە. بەر لەوەیش مندالێکی چوار ساڵان و تازە لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵی سوریایش لە ناوچەی سنووری لەگەڵ گردو پەری ئەدلێب بە زەبری گوللـەی هێزەکانی سوپای تورکیا کوژراون.