بەشار ئەسەد: شەڕ لە سووریا ، حکومەتی که م کار کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i300186-بەشار_ئەسەد_شەڕ_لە_سووریا_حکومەتی_که_م_کار_کردووە
سەرۆک کۆماری سووریا بەپێداگری لەسەر پێویستی بنبڕکرانی گەندەڵیی لە سووریا ڕایگەیاند؛ شەڕ و پێکدادان لەو وڵاتە بووەتە مایەی پەرەی کەم کاری، خەمساردی و کەمتەرخەمی لە جێ بەجێ کردنی ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی حکومەت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 17, 2017 11:37 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: شەڕ لە سووریا ، حکومەتی  که م  کار کردووە

سەرۆک کۆماری سووریا بەپێداگری لەسەر پێویستی بنبڕکرانی گەندەڵیی لە سووریا ڕایگەیاند؛ شەڕ و پێکدادان لەو وڵاتە بووەتە مایەی پەرەی کەم کاری، خەمساردی و کەمتەرخەمی لە جێ بەجێ کردنی ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی حکومەت.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، بەشار ئەسەد، لە دانیشتنی لەگەڵ ئامینە شەمات سەرۆکی لیژنەی ناوەندیی چاودێری و پشکنینی سووریا لە دەمشق وتی: گەندەڵی هەردەم دەتوانێ دزە بکاتە نێو یاساو ڕێساکان و دەم و دەزگە حکومەتییەکان و شەڕ لە سووریا کاریگەریی هەیە لەسەر پەرەسەندنی کەمتەرخەمیی و خەمساردی لە جێ بەجێ کرانی ئەرک و بەرپرسایەتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی نەگونجاوی حکومەت لەڕاپەڕاندنی کاروبارەکاندا.

بەشار ئەسەد جەختی کرد: پێویستە چاودێری زیاتر و جیددیتر بکرێ لەسەر کردەوەی دەم و دەزگە حکومەتییەکان و لەگەڵ هۆکاران و تاوانبارانی گەندەڵی.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، رژیمی زایۆنیستی، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەس پێ بووە.