چوار کوژراو بەهۆی تەقێنەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا
لە پەلامار بە کەڵک وەرگرتن لە ترۆمبێلی بۆمب ڕێژ کراو بۆسەر شارۆچکەی تەل تەمەر لە پارێزگەی ئەلحەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا چوارکەس کوژران وژمارەیەکیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم ، ئەم تەقێنەوەیە ئێوارەی دوشەممە لە بازگەیەکی پشکنین سەربە یەکەکانی بەرەڤانی کاری گەلی کورد لە نێزیک شارۆچکەی تل تمر ڕووی دا کە لە سیی کیلومێتری سنوور لەگەل تورکیا دایە . یەکەکانی بەرڤانی کاری گەلی کورد لە سووریا کە لەگەڵ پارتی یەکیەتی دێموکراتیکی سووریا پەیەدە هاوکاری دەکات لەوان هێزەکانی دژە داعش لە سووریایە کە ئانکارا ئەم گروپە بە ترۆریست دەزانێت.
قەیران لە سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدە بە دەسدرێژی بەربڵاوی تاقمە ترۆریستەکانی بەرپشتیوانی عەرەبستان ، ڕژێمی زاێونی ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ ڕۆخانی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەسپێکراوە.