جابری ئەنساری گەیشتە سووریا
تهمووز 19, 2017 03:10 Asia/Tehran
یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری عەرەبی و ئەفریقایی ، بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی سووری، دوێشەو(سێ شەممە لەسەر چوارشەممە) گەیشتە دەمشقی پایتەختی ئەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، حوسێن جابری ئەنساری لە دەمشق جگە لە دیدار و وتووێژ لەگەڵ ژمارێک لە کاربەدەستانی سووری لە پێنجەمین دانیشتنی لیژنەی هاوبەشی سیاسی ئێران وسووریاشدا بەشدار دەبێ.
سەفەری پێشووی جابری ئەنساری بۆ دەمشق لە دیسەمبەری٢٠١٦دا ئەنجامی گرت و یاریدەری عەرەبی و ئەفریقایی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو سەفەرەدا لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمار، عیماد خەمیس سەرۆک وەزیران و فەیسەڵ مێقداد یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا لەبارەی دواگۆڕانکارییەکانی سووریاو ناوچە وتووێژ دەکات.
سەرپەیڤ