سووریا: دەمشق چەکی شیمیایی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i300442-سووریا_دەمشق_چەکی_شیمیایی_نییە
وەزارەتی دەرەوەی سووریا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە دەمشق هیچ جۆرە چەکێکی شیمیایی لەدەستدانییەو قەتیش کەڵکی لێ وەرنەگرتووە، بایکۆتە نوێکانی ئوروپا بەدژ سووریای لەئاراستەی داکۆکی ڕاستەوخۆی ڕۆژاوا لە تیرۆریستان ناوبرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2017 03:50 Asia/Tehran
  • سووریا: دەمشق چەکی شیمیایی نییە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە دەمشق هیچ جۆرە چەکێکی شیمیایی لەدەستدانییەو قەتیش کەڵکی لێ وەرنەگرتووە، بایکۆتە نوێکانی ئوروپا بەدژ سووریای لەئاراستەی داکۆکی ڕاستەوخۆی ڕۆژاوا لە تیرۆریستان ناوبرد.

ئەنجومەنی ئوروپا رۆژی دووشەممە ١٦ کەس لە بەرپرسان وزانستوەرانی سووری بە ئیدیعای ئەوەی ناوی ناوە هاوبەشبوون لە گەشەپێدان و دەکارگرتنی چەکە شیمیاییەکان لەو وڵاتە، خستەسەر پێڕستی بایکۆتەکانی دژ بە دەمشق.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا دوێشەو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ بایکۆتە نوێکانی ئوروپا کە پێش کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوی خان شەیخون ئەنجامی گرتووە، پێشاندەری پێداگریی بەرپرسانی ئوروپایی لەسەر داکۆکی لە تاوانکاریی گرووپە ڕەشەکوژەکان لە سووریاو بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتییە.

لە پەلاماری شیمیایی جێی گومانی رۆژی سێ شەممە چواری ئاڤریل، بۆسەر ناوچەی خان شەیخون لە باشووری ئیدلەبی سووریا، پتر لە سەت کەس کوژران و نزیک بە ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.

پاش ڕوودانی ئەو ڕووداوە جێ گومانە، میحوەری ڕۆژاوایی - عەرەبیی لایەنگری تیرۆریستان بە سەرکردایەتی ئەمریکا هەوڵی زۆری دا، ڕووداوی خان شەیخون بخاتە ئەستۆی حکومەتی سووریا، ئەو تۆمەتەی دەمشق شێلگیرانە ڕەتی کردۆتەوە.

زۆرێ لە کارناسان تاوانبارکردنی حکومەتی سووریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکە شیمیاییەکان وەک هەوڵێک بۆ گومڕاکردن وبەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتیی و بەراوەژوو پێشاندانی ڕاستییەکان هاوتەریب لەگەڵ سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپای سووریا لە بەرامبەر تیرۆریستاندا ناودەبەن.

قەیران لەسووریا لەساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەس پێ بووە.