هەڵاتنی ژمارێک سەرکردەی داعش لە پارێزگای دێرەزووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i300484-هەڵاتنی_ژمارێک_سەرکردەی_داعش_لە_پارێزگای_دێرەزووری_سووریا
هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی سوپای سووریا لە شاری ئەلمەیادین لەباشووری پارێزگای دێرەزوور، سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش دەستیان کردووە بە جێهێشتن و هەڵاتن لەو شارە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2017 07:25 Asia/Tehran
  • هەڵاتنی ژمارێک سەرکردەی داعش لە پارێزگای دێرەزووری سووریا

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی سوپای سووریا لە شاری ئەلمەیادین لەباشووری پارێزگای دێرەزوور، سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش دەستیان کردووە بە جێهێشتن و هەڵاتن لەو شارە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی سووریا(سانا)؛ هاوکات لەگەڵ پێشڕەویی سوپای سووریا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، سەرچاوە خۆجێیەکان رۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند، بەرەکات موتەلیب لە سەرکردەکانی داعش لە شارۆچکەی"العشارە" لەباکووری شاری ئەلمەیادین لە پارێزگای دێرەزوور(ڕۆژهەڵاتی سووریا) هەڵاتووە.

بەپێی ڕاپۆر وهەواڵەکان، لە چەند ڕۆژی رابردوودا، ژمارێک سەرکردەی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچەیە هەڵاتوون.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە چوارچێوەی تاوانکارییەکانی لە سووریا، بازاڕێکی لەشاری ئەلمەیادین داناوە بۆ کڕین و فرۆشتنی ژنان و کچانی ڕفێندراو لە ناوچە جۆراوجۆرەکان .

بەپێی هەواڵێکی دیکە لەسووریا، ماڵپەڕی رووسیا ئەلیەوم رایگەیاند؛ لە تێکهەڵچوونە قورسەکانی نێوان گرووپە چەکدارە بەرهەڵستکارەکان لە باکووری حەڵەب(باکووری سووریا) ، لانیکەم١٥کەس کوژران.

بە شکست هێنانی بەردەوام و بەدوای یەکی گرووپە چەکدار وتیرۆریستیەکان لەهەمبەر پێشڕەویی سوپای سووریا، شەڕ وپێکدادانی نێوان ئەوان تاوی سەندووە.