پێداگریی لەسەر چارەسەریی سیاسی قەیران و شەڕ لە سووریا
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپاو وەزیری دەرەوەی لوبنان جەختیان کرد لەسەر چارەسەریی سیاسی قەیران و شەڕ لە سووریا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپاو جەبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان، سێ شەممە لە کۆتایی هەشتەمین دانیشتنی"ئەنجومەنی شەراکەتی یەکێتی ئوروپا-لوبنان" لە بروکسل، هەروەها ڕایانگەیاند کە تەنیا ڕێگاچارەی پاوەجێ و درێژماوە بۆ ئاوارە سوورییەکان لە لوبنان، گەڕانەوەی هێمنی ئەوان بۆ وڵاتەکەیان بەدابین کرانی بارودۆخی گەڕانەوەیانە.
مۆگرینی و باسیل، لەبارەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان لەمەڕ پرسە ناوچەییەکان و بڕێک کێشەو گرفتی جیهانیش وتووێژیان کرد.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لە هەشتەمین دانیشتنی "ئەنجومەنی شەراکەتی یەکێتی ئوروپا-لوبنان"، یوهانس هان کۆمیسێری پەرەی یەکێتی ئوروپا جەختی کرد لەسەرهاوبەشیی بەهێز و پەیوەندیی دیپلۆماتیکی پتەو لەگەڵ لوبنان.
لە دانیشتنی ئەنجومەنی شەراکەتی یەکێتی ئوروپا-لوبنان، ئوروپا داکۆکی شێلگیرانەی خۆی لەمافی سەروەریی، یەکپارچەیی خاک و سەقامی لوبنان ڕاگەیاند.
یەکێتی ئوروپا هەروەها ڕێزی گرت لە جێگیرکرانی هێزە چەکدارەکانی لوبنان لەسەرانسەری ئەو وڵاتەو خوازیاری درێژەی یارمەتییەکان بۆ سوپای لوبنان بوو.