سەرۆکی پەرلەمانی سوریا: دوژمنان لەبارەی هەڵوێستەکانی دوژمنکارانەی خۆیان پێداچوونەوەیان هەبێت
سەرۆکی پەرلەمانی سوریا وتی جیهان خۆی بۆ تەعامول لەگەڵ سوریایەک کە لە شەڕی دژی ترۆریسم دا سەرکەوتوو بووە ، ئامادە بکات.
" هەدیە عەبباس" سەرۆکی پەرلەمانی سوریا لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری تەسنیم،وێڕای نزیک زانینی لەناو چوونی ترۆریسم لە وڵاتەکەی ڕاسپێری کرد بە دوژمنانی دیمەشق هەر چی خێراتر لە هەڵوێستەکانی دوژمنکارانەیان دژی سوریا پێداچوونەوەیان هەبێت. سەرۆکی پەرلەمانی سوریا وتیشی شەڕی شەش سالە لە سوریا، تەنیا دژی دیمەشق نییە، بەلکوو شەڕ دژی تەوەری خۆڕاگرییە.
"هەدیە عەبباس" هەر لەم حالە دا جەختیکرد خۆڕاگری، مێحوەرێکە کە لە فەلەستین تابەیروت، دیمەشق و تاران درێژەی هەیە.
سەرۆکی پەرلەمانی سوریا هەروەها وتی سوریا دوای سەرکەوتنی بەرامبەر تاقمە ڕەشەکوژەکان و دوژمنان، پرۆسەی بنیات نانەوەی خۆی لە هەموو ئاستەکان دا دەستپێدەکات تا وەکوو دەوڵەتێکی مودێرنی لێ بێت کە کەک وەردەگرێت لە ڕاژەکاری، یاساکان، سازەندەگیی و فێرکاری.
سەرۆکی پەرلەمانی سوریا جەختیکرد ئەولەیەتی داهاتووی سوریا، پێوەندییەکان لە وڵاتان و هاوکاریە وکەسانێک کەلەگەڵ سوریا دوژمنایەتی ولە ترۆریسم لاگریان کردووە لە ڕشتنی خۆینی سوریاییەکان دا بەشداریان بووە، سەرناکەون.