سەرۆکی مەجلیسی سووریا وەلانرا
تهمووز 21, 2017 03:17 Asia/Tehran
زۆربەی نوێنەرانی پەرلەمانی سووریا ڕۆژی پێنجشەممە دەنگیان دا بە وەلانرانی "هەدیە عەباس" سەرۆک پەرلەمانی ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم لە سەرجەم ٢٥٠ نوێنەری ئامادە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانی سووریا کە تا نیوەشەوی (پێنجشەممە لە سەر هەینی) درێژەی هەبوو، ٢٠٠ کەسیان دەنگیان دا بە وەلانرانی "هەدیە عەباس".
"نەجدەت ئیسماعیل ئەنزوور" کە بە شێوەی کاتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی سووریای گرتۆتە ئەستۆ، ڕایگەیاند ؛هۆی وەلانرانی "هەدیە عەباس" کەمتەرخەمییەکانی ناوبراو لە بەجێ هێنانی ئەرک و بەرپرسایەتییەکانیەتی.
نوێنەرانی پەرلەمانی سووریا تا ١٥ ڕۆژی دیکە سەرۆک پەرلەمانی نوێی ئەم وڵاتە هەڵدەبژێرن.
سەرپەیڤ